پەنابەران دژ بە خراپی ژیانیان لە کەمپی رۆکڵە نارەزایەتیان ڕێکخست

 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

پەنابەران دژ بە خراپی ژیانیان لە کەمپی رۆکڵە نارەزایەتیان ڕێکخست

پەنابەران لە کەمپی رۆکلەوە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنیان ئاگادارکردوە کە “دژبەخراپی ژیانمان لەم کەمپەداخراوە نارەزایەتمان ڕێك خست وداوای ئازادکردن دەکەین”

ئەوەشیان ووت “لەم کەمپەدا باری ژایان گوزەرانمان زۆر خراپە تەنانەت ڕیگەمان نادەن بچینە دەرەوە بۆ کرینی پیداویستیەکانمان کەسی نەخۆشمان لەگەلە بی چارەسەر ماوەتەوە وبەشێکی زۆرمان داوای مافی پەنابەریمانکردوە کەیسمانداوە بەلام داوای مافی پەنابەریشمان رەتکراوەتەوەوچارەنوسمان نادیارە”

هەروەها وتیشیان “لەلایەن پۆلیسی لیتوانیاوە ئەوپەڕی دڕندانە مامەلەمان لەگەل دەکەرێت بەکێبلودارو بەکارهێنانی سەگ وەلامیان بەداواکاریەکانمان داوەتەوە”

داوادەکەن “دەنگمان بگەیەنن بەناوەندە جیهانیەکان ورێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران تا بەهانامانەوە بێین” 

سەبارەت بەژیان وگوزەران ومامەڵەی کاربەدەستانی حکومەت بەرامبەربە  پەنابەران، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپەینێکی ڕاگەیاندوەونامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی  حکومەتی لیتوانیاکراوە داویکردوە” ئەو زەختو زۆرەی سەر پەنابەران هەڵگیرن ووەلام بەداواکاری پەنابەریان بدرێتەوە وئازادبکرێن وهاوکاری بکرێن بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاساییان” هاوکات هەر لەدرێژەی ئەوکەمپینەدا فیدراسیۆن دەیان ڕێکخراوی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران ،ئەمنستی ئەنتەرناسیونال ،هیومەن رایت وەج،یەکیتی کریکاریی،دادگای ئەوروپای بۆمافەکانی مرۆڤ،چەندین پەرلەمانتارو حزبی سیاسی لە ئاستی ئەوروپا… لەسەر ژیانی ئەوپەنابەرانە ئاگادارکردۆتەوە داوای هاوکاری لێیانکردوە.

 ماوەی چەند مانگێکە دەیان پەنابەر کە ژمارەیان ٤هەزارو پینسەد دەبێت لە چوارگرتووخانەی دەستبەسەری لیتوانیا بە ناوەکانی”رۆکڵە،میدینیینکا،پەپڕادە،ڤیلنس ) ڕاگیراون لەسەرەتایترین خزمەتگوزاری ژیان بی بەش کراون و لەگەڵ هەرەشەی دیپۆرتکردنەوە وزەختو زۆریك بەرەو ڕوون کە ئەوانی ناچار بە نائومێدی کردوە .

چاوەروانی هەواڵی زیاتر بن

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *