پەنابەران  لەڕێگای هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان  لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران دەکەن

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

پەنابەران  لەڕێگای هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان  لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆکاروباری پەنابەران دەکەن

هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە “پەنابەرانی کوردی عێراقی لە ووڵاتی تورکیا لەڕێگای هاشتاگ و کورتە ڤیدیۆ داوای دیاریکردنی چارەنووسیان دەکەن لەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران”
ئەوەش ووت “بەپێی نوێترین ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکانUNHCR بۆ کاروباری پەنابەرەن ژمارەی پەنابەرانی عێراقی تۆمارکراو لە ڕێکخراوی ناوبراو هەریەک لە ووڵاتانی ، تورکیا ، میسر ، لوبنان ، ئوردن ، سوریا ، بریتیە لە ،، ٢٧٦ ،، هەزار پەنابەر 
وە بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیاش ژمارەی پەنابەرانی عێراقی تەنها لەتورکیا زیاتر لە ،، ١٤٤ ،، هەزار پەنابەرە جگە لەدەیان هەزار پەنابەری عێراقی دەستبەرداری مافی پەنابەرێتیان بوون لەدوای گۆڕانکاری لە نێوان ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران وە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لەساڵی ، ٢٠١٨ ، زۆرینەی پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتانی ، تورکیا ، میسر ، لوبنان ، ئوردن ، وە بەتایبەتی لەتورکیا زیاتر لە هەشت ساڵ چاوەڕوانن و چارەنوسیان نادیارە”
هەروەها ووتیشی “وە لە ئێستاشدا پەنابەرانی عێراقی لە ووڵاتی تورکیا جگە لەچاوەڕوانیەکی دورو درێژ بارودۆخی ژیانیان زۆر سەخت تر بوە بەهۆی ناسەقامگیری ، ئابووری و سیاسی …”
ووتیشی “ئێمە وەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەروەک چۆن بەردەوام لە خەمی پەنابەراندابووین و هاوکاریمان کردوون بەردەوام دەبین وە لەڕێگای نوسراوی فەرمیەوە داواکانیان دەگەیەنین بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆکاروباری پەنابەران وە داوا دەکەین کۆتایی بەچاوەڕوانیکردنی پەنابەرانی عێراقی بهێنن و چارەنوسیان دیاری بکەن..”

#پەنابەرانی_بێ_چارەنووس
#لاجئون_بلا_مصير

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *