پەنابەرێك لە هەوڵی خۆخنکاندن ڕزگارکرا

پەنابەرێك لە هەوڵی خۆخنکاندن ڕزگارکرا

فەرەنسا –خێوەتگەی دانکیخ-٨-١١-٢٠٢٠:

 هەواڵنیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە فەرەنساوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنێ شەو لە بەرواری٧/٨-١١/٢٠٢٠  پەنابەرێکی کورد کە  خەڵکی شاری دهۆکە لە جەنگەڵی دانکیخ خۆی هەڵواسیوەو هەوڵی خۆ خنکاندنی داوە بەڵام خۆش بەختانە لەلایەن هاوڕێکانیەوە فریای ئەکەون و دەست بەجێ پەیوەندی بە فریاگوزاری خێراوە دەکەن و تیمی تەندروستی فەرەنسی دێت و دەیگوازنەوە نەخۆشخانە و ناهێڵن ژیان لەدەستبدات”


هەروەها ووتیشی ” وەك لەدەم هاوڕێکانیەوە پێمان گەیشت ئەم پەنابەرە ژن و مناڵی لەخاکی بەریتانیان و لەئەنجامی هەوڵدانێکی زۆر بۆ گەیشتن بەخاکی بەریتانیا و خانەوادەکەی شکستی هێناوە و گیراوە لەلایەن پۆلیسی فەرەنسیەوە توشی بێ هیوابوون بووە و ئەوکارەی ئەنجامداوە..”