پەیامی سەرەخۆشی بۆ هاوسەروکەسوکاری هاوڕێ (سالار) ی ماندوونەناس.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی  هاوڕێ (سالاری ئاسنگەر)مان بیست. بەم هەواڵە ناوەختە دڵتەزینە حەپەساین و دڵمان گوشرا ، ئەو مرۆڤە ماندوونەناس و چستوچالاکەی کە چاوی دڵسۆزی بە هەموانەوە بوو وە  بۆ ساتێکیش ڕانەئەوەستا بۆ بەجێگەیاندنی کارێك لە پێناو مرۆڤایەتیدا.

سالاری ئاسنگەر کێوێك بوو لە بەخشینی عەزم و ئیرادە، کوڕی پاراستنی هاوڕێکانی بوو لە ساتە هەرە هەستیارەکاندا، سڵی نەدەکردوە و ئامادە بوو ژیانی ببەخشێت تا هاوڕێ و هاوسەنگەری خۆی بپاریزێت. کەمترین چالاکی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی هەیە هاوڕێ سالاری ئاسنگەر تیا بەشداری نەکردبێت  و دەستی تیا نەبووبیت، لەگەیاندنی کۆمەك وهاوکاری  ودڵخۆشکردنی ژنان و منالانی ئاوارەی کەمپەکانی پەنابەران  لەسلێمانی وگەرمیان وشؤێنەکانیتر. بەوەشەوە سەرەڕای دەیان کار و چالاکی ، بەشداری لە هەموو  خۆپێشاندانەکانی نارەزایەتی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان بۆ بەرگریکردن لەمافەکانیان تا وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەی کە لەژیانی هات نەهاتی پەنابەریدا ژیانیان لەدەستدەدا لە فرۆکەخانەی سلێمانی.دەکرد.
لەدەستدانی هاوڕێ سالاری ئازیز خەسارەت وبۆشاییەکی گەورەیە لە بەرەی ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی، بەداخەوە چاوی بۆ هەمیشە لێکناو جیهێشتین. لێرەوە پەیامی هاودەردی قووڵمان بۆ خێزان ومناڵەکانی وە کەسوکارو هاورێیان و دۆستانی دەنێرین، لەم خەمە قورسەدا لە پاڵیاندا ڕادەوەستین . شانازی دەکەین هاوڕێ سالاری خۆشەیست ئەو ڕوخسارە ماندونەناسە وبەرجەستەیەی لەگەل رێکخراوەکەی ئێمە خۆبەخشانە کاریکردوە .

یادی ئەو بۆ هەمیشە لە دڵماندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە

لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٤/٥/٢٠٢١

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *