ڕزگارکردنی دەیان پەنابەرو دەستگیکردنی سەدان پەنابەری تر لەتورکیا

ڕزگارکردنی دەیان پەنابەرو دەستگیکردنی سەدان پەنابەری تر لەتورکیا

وان:
ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی ئۆزالیب سەر بەشاری وسن هاوسنور لەگەڵ ئێران ١٨٨ پەنابەر لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ خاکی تورکیا دەستگیرکران کە ١٧٢ پەنابەریان ئەفغانیبون و ١٦ پەنابەریشیان پاکستانی

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٨ پەنابەر ڕزگارکران کەلەلایەن یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەهەمان ڕێکەوت لەناوچەی ئۆرلا هەر سەر بەشاری ئەزمیر لەناو بەلەمێکی چوپدا ٣٠ پەنابەر دەستگیرکران کەبەنیاز بوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان

چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی گوێیک چادا سەر بەشاری چەنەکاڵێ دوای لەکارکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمێکی چوپی پەنابەران ٣٨ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ١٥ پیاو ٦ژن ١٣ کوڕو ٤ کچ

ئایدن:
ڕێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠٢١لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٢٥ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ٢٣/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی فەتحیە سەر بەشاری مۆغەڵا ٢٧ پەنابەری ئەفغانی بۆ مەبەستی گەیشتنیان بەیۆنان بە بەلەمێکی چوپی هەشت نەفەری بەڵام لە نزیک کەناری دەریاکە بەلەمە چووپەکە بەرگە ناگرێت و دەتەقێت پەنابەرەکانیش بۆ ڕزگاربوونیان دەگەڕینەوەو دواتر سەرجەمیان دەستگیر دەکرێن
هەر لەشاری مۆغەڵا لەڕیکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس ١٥ پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگار کران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانیڤعێراقی لەتورکی

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *