ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا

ئایدن:
ڕێکەوتی ٤/٩/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٨٣ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە،

چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٤/٩/٢٠٢١ لەناوچەی بوزکادا سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٥٩ پەنابەر کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دوورگەی لیسبوس ی یۆنانی لەنێو دەریادا پەکیان دەکەوێت و هانا دەبەن بۆ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە سەرجەمیان ڕزگار دەکرێن،

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٣/٩/٢٠٢١ لەناوچەی فوکا سەر بەشاری ئەزمیر ٦٣ پەنابەر ڕزگارکران لەدەریایی ئیجە کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە،

بەداخەوە سەرجەم ئەو پەنابەرانەی دەستگیردەکرێن یان ڕزگاردەکرێن دەگوێزرێنەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان.