ڕزگارکردنی پەنابەران و کورتەئامارێک سەبارەت بەپەنابەران لەتورکیا

ڕزگارکردنی پەنابەران و کورتەئامارێک سەبارەت بەپەنابەران لەتورکیا

دەریایی ئیجە: لەڕێکەوتی ١/١/٢٠٢٢ تاوەکو ڕێکەوتی ٣١/٧/٢٠٢٢ واتا لەماوەی حەوت مانگ لە ناوچەکانی ( محغەڵا ، ئایدن ، بالیکسیر ، ئەزمیر چەنەکاڵی ) کە دەکەونە سەر دەریایی ئیجە ،، ١١،،هەزارو ١١١ پەنابەر ڕزگارکراون کە لەو ژمارەیە ،، ٩ ،، هەزارو ٩٧٣ پەنابەریان بەس لەلایەن یۆنانەوە دوای دەستگیرکردنیان دیپۆرتی ئەو سنورە دەریایانەی تورکیایان کردونەتەوە وە یەک هەزارو ١٣٨ پەنابەریشیان هەر لەسنوری دەریایی تورکیا ڕزگارکراون کە لەکاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو دوورگەکانی یۆنان و بەرەو ئیتاڵیا توشی گرفت بوونەتەوە بەهۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکانیان و یا تەقین و کون بوون و ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکانیان وە تونراوە تەرمی ،، ٧ ،، پەنابەر بدۆزریتەوە هەروەها ،، ٨٠ ،، قاچاخچیش دەستگیرکراون

ئایدن: ڕێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٢ لەناوچەی کۆشاداسی سەر بەشاری ئایدن ،، ٢٥ ،، پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریاییی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دەستگیردەکرێن و دیپۆرت دەکرێنەوە

چەنەکاڵێ: ڕێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٢ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ،، ١٠ ،، پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریاییی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دەستگیردەکرێن و دیپۆرت دەکرێنەوە

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *