ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی سەدان پەنابەر لە تورکیا

پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند کە لە هەفتەی ڕابردوو دا لە ڕێکەوتەکانی ( ١٦ و ١٧ و ١٨ و ٢٠ و ٢١ و ٢٢ ی مانگی ٧/٢٠٢١  هیزەکانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا تەنها لە سنورو کەناراوەکانی شاری ئەزمیر ٤٥٦ چوار سەدوو پەنجاو شەش پەنابەریان ڕزگارکردووە دوو قاچاخچیشیان دەزگیر کردووە
پۆلیسی ئێشکگری ئاماژەی بەوەشکرد کە پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە بەشێکی زۆری پەنابەرەکان ڕووبەڕووی مەترسی ژێر ئاوکەوتن ببونەوە


شایانی باسە ئەو ناوچانەی پەنابەرەکان تێدا رزگارکرابوون بریتین لە ( مەندەریس ، ئۆزدیرە ، ستاندینچ ، سەفیریهسیار ، ڤۆکا ، چەشمێ ) سەر بەشاری ئەزمیر
مۆغەڵا:
لەڕێکەوتی ٢٧/٧/٢٠٢١ لەناوچەی ئۆرتاکا سەر بەشاری  مۆغەڵا ٥٦ پەنابەر دەستگیرکران
لە هەمان ڕیکەوتیش هەر لەشاری مۆغەڵا لەناوچەی بۆدرۆم ٣ پەنابەر لەنێو دەریادا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە مەلەوانی بگەنە دورگەکانی یۆنان
هەر لەهەمان ڕێکەوت لە شاری مۆغەڵا لەناوچەی مارماریس  ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیەن بەسنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی شاری مۆغەڵا لەناوچەی مارماریس کرابوونەوە

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *