دوێنێ 18.12.2018 هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له هۆڵه‌ندا له میدیاكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و تیایدا كه‌سێك به ناوی ( شه‌هرام حه‌مه ) وه‌ك نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له هۆڵه‌ندا ناسراوه ، ئێمه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه كه كه‌سی ناوبراو دوورونزیك نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات وكه‌سێك به‌م ناوه‌وه ناناسین . نوێنه‌ره فه‌رمیه‌كانی ئێمه ئه‌وانه ن كه سكرتاریه‌تی سه‌راسه‌ری به فه‌رمی له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه به كۆمه‌ڵگه‌ی ناساندوون و له‌م باره‌یه‌شه‌وه له داهاتوودا جارێكی‌تر ناوی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانمان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه ، هیوادارین ئه‌و ماڵپه‌ڕو په‌یجانه‌ی كه ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه ، هه‌واڵه‌كه ڕاستكه‌نه‌وه. سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی 19.12.2018
14