ڕێژەی داوای پەنابەری لە ئەڵمانیا کەمی کردوە

چنار عەلی لە بەرلینەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠٢٠ یەك لە سەر سێ کەم بۆتەوە، ئامارەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ وڵاتانی یۆرۆ ئاماژەی بەوە کرد لە ژمارەی پێشکەش کردنی داوای پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا تا نزیکەی کۆتایی مانگی یانزە ٩٣،٧١٠ هاوڵاتی بووە، ئەم ئامارە ئەوە نیشان دەدات لە ڕێژەی ٣٠،١٪ کەم بۆتەوە لەچاو ساڵی ٢٠١٩دا”.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەڵمانیا ئامانجی زۆرێك لە پەنابەرانە لە مانگەکانی سەرەتای ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٢٤،٣٪، وە لە پلەی دووەمدا ئیسپانیا بە ڕێژەی ٢٢،٨٪ وە فەرەنسا بە پلەی سێیەم بەڕێژەی ١٩٪
بەم شێوەیەش وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، فەرەنسا دوو لەسەر سێی هەموو پەنابەران داوای پەنابەرێتیان تیادا پێشکەش کردووە.
هۆکاری دابەزینی ئەم ژمارەیە ئەگەڕێتەوە بۆ نەخۆشی کۆرۆنا. لە مانگی سێ دا بەرز بوونەوەی ژمارەی توشبووان لە ئەڵمانیا و ئەوروپادا، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی پێشکەش کردن بە مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا جیاوازییەکی زۆری نیە. ئەگەر سەیری وڵاتانی ئەوروپا بکەیت لە نۆ مانگی سەرەتادا، سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٧٥،١٧٠ داوای مافی پەبەرێتیان کردووە.
بەهۆی کۆرۆناوە زۆرێك لە پەنابەران داواکانیان ڕەت کراوەتەوە و ئەبێت بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام بەهۆی سنوردارکردنی سەفەر کردنەوە لە ئێستادا گەڕانەوەکانیان وەستێنراوە. لە دە مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا ٣٨٠ کەس داواکانیان ڕەت کراوەتەوە و بەزۆر دەنێرێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەوەی جێی ئاماژەیە ژمارەی ئەو کەسانەی خۆبەخشانە ئەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان دابەزیووە، لە ڕێژەی ١٢٤١ لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٣٥٨ کەس دابەزیوە تا مانگی دەی ساڵی٢٠٢٠.
لەگەڵ ئەوەی ژمارەی داوای مافی پەنابەران لەچاو ساڵی ٢٠١٩ کەمی کردووە، بەڵام پەنابەران کەمتر ئەتوانن سوود وەربگرن لە ئۆفەرەکانی حکومەتی ئەڵمانیا وەك دابین کردنی ٢،٨ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەران بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی،کەلە ئیستەدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆر لەکۆرسەکانی زمان داخراوە کە ژمارەیان دەکاتە ٢٠٠ کۆرسی زمان. وە تێکەڵ بوون بە کۆمەڵگای ئەڵمانی بەهۆی سنووردار کردنی ڕێژەی بینینی کەسەکەناوە، هەروەها دۆزینەوەی خانوو بۆ ژیان کردن و ماناوەیان ماوەیەکی درێژتر لە کەمپەکاندا، وە دوا کەوتنی پەنابەران لە دۆزینەوەی کار .
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە پەنابەرانی عێراقی بەزۆر ناچار ناکرێن بۆ گەڕاندنەوە بۆ وڵاتەکانیان، تەنیا ئەو پەنابەرانە نەبێت کە کاری تاوانکاری ئەکەن وە چەندەها جار ئەو تاوانکارییانە دووبارە ئەکەنەوە وەك دزی  و برینداکردنی خەڵك وە یان کوشتن.
– لە سایتی بەرلینە مۆرگن پۆست
– تزەیت ئۆنلاین

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *