ڕێژەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لەئەڵمانیا کەمی کردووە

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمساڵ ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ خوار نیوە کەمیکردووە”

هیوا ووتیشی” لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا تەنها ( ٨٨٠٢ ) هەشت هەزارو هەشت سەدوو دوو پەنابەر بەزۆر دیپۆرتکراونەتەوە لە کاتێکدا لەساڵانی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیاتربووە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا ( ٢٢،٠٩٧ ) بیست و دوو هەزارو نەوەت و حەوت پەنابەر بە زۆرە ملێ دیپۆرتکراونەتەوە”

هۆکاری کەمبونەوەی ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەگەڕێتەوە بۆ بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا covid19 وەبەشێکی تریش بە هۆی وەرنەگرتنەوەی پەنابەران لەلایەن ووڵاتەکانیانەوە یاخو ئەو ووڵاتانەی پێشتر لێی بوون لە ترسی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەروەها ڕێژەی ئەو پەنابەرانەشی کە بە ڕەزامەندی خۆیان  واتە ئارەزوومەندانە داوای گەڕانەوەیانکردووە بۆ ووڵاتەکانیان لەبەرامبەردا بڕێك پارەیان وەرگرتووە بە هەمان شێوە کەمیکردووە لە سەرەتایی ساڵەوە تا ئێستا تەنها ( ٤٣١٩ ) چوار هەزارو سێ سەدوو نۆزدە پەنابەربووە کە ساڵی ٢٠١٩ ڕێژەکە زۆر زیاتربووە

لەلایەکی تریشەوە خاتوو (ئەولا یەلبکە ) ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر پارتی چەپی ئەو ووڵاتە ئاماژەی بەوەدا دیپۆرتکردنەوەی بەزۆرە  مەترسی دەخاتە سەر ژیانی ئەوکەسانە کە ناوچەو ووڵاتەکانیان نا ئارامە بۆیە دەبێت دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێ ڕابگیرێت.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *