5
ئەوە لیژنەیەی مافی مرۆڤی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروبای پەنابەران UNHCR کە لە ( ١٨ ) هەژدە شارەزای سەربەخۆ پێك هێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی ژیر ئاوکەتنی پەنابەران، دۆێنی رێکەوتی ٢٧/١/٢٠٢١ بریاریدا ” ئیتاڵیا شکستی هێناوە لە پاراستن و رزگارکردنی ئەو پەنابەرانەو وە تاوانی ژیان لەدەستدانی ئەو ( ٢٠٠ ) دووسەد پەنابەرەی خستە ئیتاڵیا وە هەروەها بریاریشیدا دەبێت ئیتاڵیا قەرەبووی کەس و کاری قوربانیەکان بکاتەوەو وە بەرپرسانی دەریایی فریاکەوتنی ئەوکاتە کە دەرنگ چوون بەهانای ئەو پەنابەرانەوە بە توندی سزابدرێن..”ئەم بریارە دوایی ئەوە دێت “کە لە دوای ڕووداوەکە سێ پەنابەری سووری و پەنابەرێکی فەلەستینی کە کەس و کاری قوربانیەکان بوون خۆشیان لە رووداوەکە ڕزگاریان بوە لە لیژنەی مافی مرۆڤ سەر بەڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاورباری پەنابەران UNHCR سکاڵا لە دژی هێزی دەریایی فریاکەوتنی ئیتاڵیا تۆمار دەکەن کە لەکاتی خۆی دا نەچوون بە هانایانەوە..”