ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریادا

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریادا

لەڕێکەوتی ٢٥/١٢/٢٠٢١ لەدوورگەی باروس بەلەمێکی تری پەنابەران ژێرئاوکەوت
بەپێی لێدوانی پەنابەرەکان ژمارەیان ٨٠ هەشتا پەنابەربوون
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانیش ڕایگەیاند کە ٦٣ شەست و سێ پەنابەریان ڕزگارکردووە کە پێک هاتبوون لە ٦١ پیاو دوو ژن وە بەداخەوە ١٦ پەنابەریش ژیانیان لەدەستداوە کە پێک هاتبوون لە ١٢ پیاو و ٣سێ ژن و منداڵێکی ساوا

پەنابەرە ڕزگارکراوەکەنان گواستراونەتەوە بۆ بەشی پێشوازی بەهاوکاری شارەوانی لە دوورگەی باروس بەشێکیشیان بەهۆی خراپی تەندروستیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ناوچەکە کراون

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەلەمەکە لەتورکیاوە بەڕێکەوتبوو بۆ مەبەستی گەیشتن بە ئیتاڵیا

هەر لەدوای ڕووداوەکەش بۆ مەبەستی گەڕان و ڕزگارکردن چوار بەلەمی هێزی دەریایی و ٩ بەلەمی تری تایبەت وە لەگەڵ تیمێکی ژێردەریایی و هەلیکۆپتەرێک دەستیان بەگەڕان و ڕزگارکردن کردوەو بەردەوامن

( یانیس بلاکیوتاکیس ) وەزیری گواستنەوەی دەریایی یۆنانیش لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا هاوخەمی بۆ ژیان لەدەستدانی پەنابەرەکان دەربڕی و ڕایگەیاند هۆکاری سەرەکی قاچاخچیەکانن کە بێگوێدانە سەلامەتی پەنابەرەکان ڕەوانەی نێو دەریایان دەکەن

هەروەها ڕاشی گەیاند کە یۆنان لەسنوری دەریاییدا لەماوەی ئەمساڵدا ٢٠٢١ هەزارو ٤٥٠ چالاکی گەڕان و ڕزگارکردنی ئەنجامداوە هەروەها هەر لەمساڵدا ٢٩ هەزار پەنابەرمان لەدەریادا ڕزگارکردووە
ووتیشی تەنها لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا ١٦٠ پەنابەرمان ڕزگارکردووە کە بەلەمەکانیان ژێرئاوکەوتووە
ووتیشی بەردەوام دەبین لەڕزگارکردنی ژیانی پەنابەران

بەپێی تازەترین ڕاپۆرتیش تەنها لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەرانەوە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ سی پەنابەر ژیانیان لەدەستداوە لەسنوری دەریایی یۆناندا

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیش UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەسەر ئەم ڕووداوانە ڕایگەیاند پێویستە ڕێڕەو ڕێکاری پارێزراو بۆ پەنابەران لەو سنورانەوە بگیرێتەبەر

هەروەها ڕاشی گەیاند لەڕێکەوتی ١٩ دیسەمبەری ئەم ساڵەوە زیاتر لە سەدوو ١٦هەزار پەنابەر لەڕێگایی دەریایی سپی ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەم شێوەیە

لە ٥٥% گەیشتوونەتە ئیتاڵیا
لە ٣٥% گەیشتوونەتە ئیسپانیا
لە ٧% گەیشتوونەتە یۆنان
ئەوانی تریش گەیشتوونەتە هەریەک لە ( ماڵتا و قوبرس )

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *