کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ ٢٥٠ پەنابەر  لەخۆدەگرێت  بە ئامانجی پەڕینەوە بە شێوەی قاچاخ لە شاری ئیزمیری تورکیاوە  بەرەو  ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت، بەڵام بەداخەوە بۆ ڕۆژی دواتر لە کەنارەکانی دەریای ناوەراست لە وڵاتی ئیتالیا لە شاری کرۆتۆن، بەدوای هەڵکردنی ڕەشابەیەکی بەهێز خۆی دەکێشیت بە قەراغی دەریاداو یەختەکە بەشێوەیەکی ترسناك پارچە پارچە دەبێت، لە ئەنجامدا تاوەکو ئێستا ٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیاش توانیویانە ٨١ پەنابەری دیکە لەمەرگ ڕزگار بکەن.

ئەم پەنابەرانە کە خەڵکی ولاتانی ئێران و ئەفغانستان وپاکستانن، لە بنەڕەتدا قوربانی سیاسەتی جەنگخوازی و ماڵوێرانی  و نائارامی وناجیگری سیاسی و دەستیوەردانی سەربازی هیزە ئیمریالیستەکانن، کە بەشیکی زۆر لە ولاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و دنیایان لە پێناو بەرژەوەندییە سیاسی و سەربازییەکانیان روو بەڕووی ئەم هەڵومەرجە سەختە کردۆتەوە و دۆخێکیان خوڵقاندووە کە هەزاران ئینسانی ناچاربە خۆ دەربازکردن کردووە بەئومێدی گەیشتن بە ولات و پەنایەك کە دوور بێت لەجەنگ وعەسکەرتاریەتی  ناتۆ و دەستیوەردانی ملهورانەی دەوڵەتی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان.

ئەگەر بەتەنها ولاتی ئەفغانستان بکەین بەنمونە دەبینین بەدوای چەندین ساڵ لە سیاسەتی جەنگ وداگیرکاری ئەمریکا، سەرئەنجام ئەم وڵاتە تەسلیمی چەکدارە تیرۆریستەکانی تاڵیبان کراو، ژیان گوزەرانی ملیۆنان ئینسانیان لەم وڵاتە هێندەی دیکە دوچاری نالەباری و هەژاری و کۆنەپەرستی سەدەکانی تاریکی کردوە.

لەکاتێکدا حکومەتی ڕاستڕەوی ئیتاڵیا باس لەوە دەکات کە بەرپرسی سەرەکی لەم کارە بەتەنها (قاچاخچیەکان)ن، دەیەوێت بەم لێدوانە، شانی تاوانکارانەی حکومەتەکەیان و سیاسەتی جەنگ وماڵوێرانی ناتۆ و هاوپەیمانەکانی دابپۆشێت، بەلام ئەوە ڕۆشنە کە ئەم قسانە هیچ بنەمایەکی ڕاستی تێدانیەو ئەم پەنابەرانە قوربانی سیاسەتی جەنگ وئابڵوقەی ئابوریەن.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کاتێکدایە کە هاوخەمی خۆمان لەگەڵ کەس وکار ودۆستانی ئەم پەنابەرانە ڕادەگەێنین، هاوکات سەرکۆنەی سیاسەتی جەنگ و عەسکەرتاریەتی دەوڵەتانی ناتۆ وهیزە ئیمریالیستیەکان و نۆکەرەکانیان هەروەها سیاسەتی دژە ئینسانی حکومەتە کۆنەپەرستەکان لە ئیران و ئەفغانستان و پاکستان دەکەین.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

About usr_web171_1

Check Also

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *