4
هەرچەندە لەڕێگەی چەند کەس وگروپێکی ئینسان دۆستی بەریتانی و فەرەنسی و هۆڵەندییەوە کۆمەکی خەڵکەکە دەکرێن بەڵام هێشتا مناڵان سەرماو سەختی گوزەران هیلاك و نەخۆشی خستوون.
جارجار پۆلیسی فەرەنسی هەڵمەت دەهێنن و دێنە ناو جەنگەڵەکە و خێوەتەکان ئەدڕێنێت و جێگە لە پەنابەران تێك ئەدرێت و خێزانەکان ئەبەن بۆ هۆتێل و پێیان ڕادەگەیەنن کە لەو هۆتێلە بمێننەوە هەتا کاتی بەڕێکەوتنیان، بەڵام هەر زوو پەنابەران دەگەڕێنەوە بۆ چادرگاکە بە نیازی ئەوەی گەر لەوێ بن زووتر بگەن بەشوێنی مەبەستی خۆیان.
شایانی باسە هەر دۆێنی ٢٧ ئۆکتۆبەر یەختێت کە قاچاخچییەکانی ئەڤغانی بوون بەهۆی بەرزی شەپۆلەوە نقووم بووە کە هەتا ئێستا ١٨ پەنابەر ڕزگار کراون و ٢ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ خنکاون و ئەگەر هەیە ژمارەی خنکاوەکان زیاتر بن، لەوبەریشەوە واتا بەریتانیا سەرباری توندکردنەوەی سنورەکان بەهێزی دەریایی وچاودێری وورد بە بەردەوامی ئەگەری گێرانەوەی پەنابەران هەیە لەکاتی دەستگیرکردنیان بەڵام هێشتا پەنابەران خۆیان بەدوور ناگرن لێی و پەنابەران خۆیان ئەپلیکەیشنی دەستنیشان کردنی ئاستی شەپۆلی دەریایان لە سەر مۆبایلەکانیان داگرتووە و بەردەوام چاودێری ئەکەن هەرکات ئاستی شەپۆل نزم بێتەوە داوا لە قاچاخچییەکان دەکەن بیانپەڕێننەوە. بەداخەوە وەک هەمیشە قاچاغچیەکان ئەوانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن ئەو دۆخەناهەموارەی پەنابەرانیان قۆستۆتەوەوبەردەوامن لە بەڕیکردنی پەنابەران و نرخی ڕێگاکە لە ٢٥٠٠ بۆ ٣٥٠٠یۆرۆیە،لەگەل ئەگەری توندکردنەوەوزەحمەتکردنی پەرێنەوەدا نرخەکانیان دەبەنە سەرەوە.هەروەها ڕێگەی شاحینە کەڕێگەیەکی باوی نێوان فەرەنسا وبەریتانیایە کە ئەم ڕێگەیە نرخەکەی لە دەوری ٣٥٠٠ یۆرۆ و بەرەو ژوورە و بەبێ ئاگایی شۆفێرەکە قاچاخچی دەرگای بارهەڵگرەکان دەکاتەوە و پەنابەری تێ ئەکات و دەرگایان لەسەر دائەخات،کە دیسان ئەمەش ڕێگایەکی پر مەترسیە لە رابردودا چەندین تراجدیدیای خنکان وەیان کەوتنەخوارورووداوی نەخوازراوی ڕووبەڕووی پەنابەران بۆتەوەو لەو ڕیگەیەدا ژیانیان لەدەستداوە.

