2 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کەمپێکی تری پەنابەران لە یۆنان ڕووبەڕووی ڕووداوی سوتان بویەوە هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەرەبەیانی ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢٠ کەمپی پێشوازیکردنی پەنابەران لە دوورگەی ساموس ئاگری تێبەردراو سوتێنرا بەپێی لێدوانی پۆلیسی ناوچەکە هەر لەسەرەتایی ئاگرەکە کەمپەکەیان لە پەنابەران چۆڵ کردووەو خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە ( ١٥ ) خێمەی پەنابەرانیش بەتەواوەتی سوتاون هەتاوەکو ئێستاش هۆکاری ئاگرەکە نادیارەو پۆلیسیش بۆ زانینی هۆکاری ڕووداوی ئاگرەکە لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە شایەنی باسە کەمپەکە ( ٤٢٠٠ ) پەنابەری تێدادەژی