3 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: گرتنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامی هەیە تورکیا-٢٧/٩/٢٠١٩: هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاندد”گرتنی پەنابەران لە ئەستەمبوڵ و خاڵە سنوریەکان درێژەی هەیە “ هیوا ئەوەشی ووت “دوای لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی تورکیا سەبارەت بەکردنەوەی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا بەرەو ووڵاتانی ئەورووپی بەڵام هێشتا گرتنی پەنابەران بەچڕی بەردەوامە و نەک تەنها لە خاڵە سنورییەکاندا بەڵکو لەنێو شارەکانیشدا بەتایبەتی ئەوشارانەی نزیکی سنورەکانی یۆنان و بوڵغاریان ئێستا ڕۆژانە بەدەیان پەنابەر لە ناوەندی شاری ئەستەنبوڵ دەستگیردەکرێن ڕەوانەی زیندان دەکرێن وبەشێکیان چەند مانگێک دەخرێنە زیندانەوە..” هەروەها هیوا ووتیشی” بێ ئەوەی کەس و کاریان ئاگاداربن لە چ شارێک زیندان کراون یاخود دیپۆرت دەکرێنەوەو ڕێگری لە هاتنەوەیان دەکەن بۆ تورکیا بە (منع الدخول ) کە لە ٣ مانگیەوە بۆ ٥ ساڵە ..” لە ئێستادا حکومەتی تورکیا ڕؤژانە هەوڵەکانی خۆی چرکردۆتەوە لە ژیرناوی ” پاراستنی ئەمنیتدا ” لە گرتن ودەستگیرکردنی پەنابەران وتوندکردنەوەی خاڵە سنوریەکان پشکنین و سنورداکردنی ئازایەکانی خەڵکی تورکیا . ههواڵی زیاتری پهنابهران له ماڵپهری فیدراسیۆن بخۆێنهوه:. www.federastionifir.com