5 گرتنی پەنابەران لەتورکیا لەبەرواری ٥/٩/٢٠١٩ لەناوچەی کۆشاداسی سەر بە شاری ئایدن ١٢ پەنابەری سوری لەنێو ماڵێکی سوریدا دەستگیرکران بەخاوەن ماڵەکەشەوە کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان ئەمڕۆش بەرواری ٦/٩/٢٠١٩ لە نێوان سنوری تورکیاو یۆنان سەر بەشاری ئەدرنە ٢٥ پەنابەر دەستگیرکران کە خەڵکانی عێراق و ئێران و جەزائیرو فەڵەستین و ئەفغانستان بوون هەر ئەمڕۆ بەرواری ٦/٩/٢٠١٩ لەناوچەی ئینزمی سەر بەشاری ئەدرنە ٤٠ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران لەو چل پەنابەرە ١٥ کەسیان منداڵ بوون هیوا خدر / ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا