گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامەو لەئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی پەنابەرانیشدا سێ پەنابەر ژیانیان لەدەستدا

مۆغەڵا:
لەڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢١ لە ناوچەی بۆدرۆم سەربەشاری مۆغەڵا بەلەمێکی چوپ بە ١٠ پەنابەرەوە ژێرئاوکەوت لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ڕاستەوخۆ گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە توانرا ٧ پەنابەریان ڕزگاربکەن و بیانگەیەنە نەخۆشخانە بۆ چارەنوسی ٣ پەنابەرەکەی تر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی بە بەلەم و هەلیکۆپتەر گەڕان و پشکنینان بۆ ٣ پەنابەرەکەی تر کرد بەڵام نەدۆزرانەوە
بەڵام دوای دوو ڕۆژ لەڕێکەوتی ٧/١١/٢٠٢١ پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا توانیان تەرمی یەکێک لەو سێ پەنابەرە بێ سەرو شوێنە بدۆزنەوە کە پەنابەرێکی گەنجی فەڵەستینی ٢١ ساڵ بوو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارەکە کرا
هەر سەبارەت بەم ڕووداوە لەڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ پۆلیسی شاری مۆغەڵا دوو کەسی دەستگیرکرد بەتۆمەتی هۆکاری ژێرئاوکەوتنی ئەو بەلەمەو ڕەوانەی دادگا کران

هەر لەشاری مۆغەڵا لەڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس دوو بەلەمی پەنابەران ڕووبەڕووی ژێرئاوکەوتن بوونەوە بەڵام خۆشبەختانە چەند ڕاوچیەکی ماسی لە ناوچەکە دەیانبینن و پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ئاگادار سەرجەمیان ڕزگاردەکرێن کە ژمارەیان ٥٠ پەنابەر بوون پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی ( عێراق ، سوریا ،بۆرما )
هەمان ڕێکەوت هەرلەشاری مۆغەڵا لەناوچەی داتچا ٢٣ پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران
لەناوچەی نۆدرۆم یش هەر سەر بەشاری مۆغەڵا هەمان ڕێکەوت ٩/١١/٢٠٢ ٧٩ پەنابەر ڕزگارکران کە بەدەیان ژن و منداڵ لەنێوانیاندا بوو

چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ٧/١١/٢٠٢١ لەسەر ڕێگای سەرەکی شاری چەنەکاڵێ ٣ پەنابەر بۆ گەیشتنیان بۆ ئیستەنبوڵ لەنێو بارهەڵگرێکدا خۆیان شاردۆوە بەڵام لەکۆنتڕۆڵێکی پۆلیسدا دەستگیرکران

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٨/١١/٢٠٢١ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ٦٤ پەنابەر لە چەند بەلەمێکدا ڕزگارکران کە یەکێک لەبەلەمەکان کە چوار پەنابەری لەسەر بوو ژێرئاوکەوت بەس خۆسبەختانە پەنابەرەکان سەرجەمیان ڕزگارکران

وان:
ڕێکەوتی ٨/١١/٢٠٢١ لەشاری وان ٩ قاچاخچی دەستگیرکران وە بڕی ٣١٢ هەزارو ٨٢ لیرەش سزای دارایی ئەو خاوەن شوقەو هۆتێلانە دران کە پەنابەران لە خۆ دەگرن

ئایدن:
ڕێکەوتی ٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ١٣ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە
لەهەمان ناوچە لەشاری ئایدن لەڕێکەوتی ١٠/١١/٢٠٢١ ٥٢ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *