گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

وان:
ڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢١ لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنیەکان لە شاری وان و چوار ناوچەی نزیک شاری وان بۆ گەڕان و دەستگیرکردنی پەنابەران ٤٤ قاچاخچی و ٣٠٤ پەنابەریان دەستگیرکرد

ئەنتاڵیا:
ڕێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری ئەنتاڵیا ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
هەر لەشاری ئەنتاڵیا لەناوچەی داتشا لەڕێکەوتی ١٨/١١/٢٠٢١ ٦ پەنابەر ڕزگارکران کە پێک هاتبوون لە چوار پەنابەری سۆماڵی و دوو پەنابەری سنگالی

ئایدن:
ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی کەشاداسێ سەر بەشاری ئایدن لەدوو کاتی جیاوازدا ١٧ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٩/١١/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٣٠ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
لە هەمان شارو ناوچەکانی چەشمێ و دیکیلی لەڕێکەوتی ٢٠/١١/٢٠٢١ ٦٨ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە بەپێی لێدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ٢٦ لەو پەنابەرانە لە کاتی دیپۆرتکردنەوەیان بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بزوێنەری کارپێکەری بەلەمەکەیان ڕووبەڕووی مەرگ ببونەوە بەس خۆشبەختانە لەکاتی خۆیدا گەیشتینە لایان و ڕزگارکران

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *