گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانیش جگە لەڕێگری و توندوتیژی بەرامبەر بەپەنابەران ڕووبەڕووی مەرگیشیان دەکاتەوە

 ئەزمیر: ڕێکەوتی ٣١/١/٢٠٢٢ سێ پەنابەر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان و نزیکبونەوەیان لە دوورگەکان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دەستگیردەکرێن و هەرچی پێیان بوە لە جل و بەرگ و پارەو مۆبایل و پاسپۆرت لێیان دەستێنن دواتر دەیان بەنە نزیک سنوری دەریایی تورکیا لە ناوچەی چەشمێ سەر بە شاری ئەزمیرەوە بەبێ هیچ کەرەستەیەکی ڕزگارکردن دەیانخەنە نێو دەریاوە دوو لەپەنابەرەکان توانیان بەمەلەوانی و هێزی پاڵنینەری شەپۆلەکانەوە بگەنە کەناردەریا پەنابەرێکیشیان بەهۆی نەزانینی مەلەوە تائێستا نادیارە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا لەڕووداوەکە دووپەنابەرەکە لەکەنارەکە ڕزگارکران و گەڕان و پشکنینیش بەدوای پەنابەرە بێ سەروشوێنەکە بەردەوامە.

لەهەمان ناوچە لەڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٢ ٣٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە هەر لەشاری ئەزمیر لەڕێکەوتی ٢٨/١/٢٠٢٢ لەناوچەی دیکیلی ١٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە مۆغەڵا: لە ڕێکەوتی ٢٩/١/٢٠٢٢ لە چەند کاتێکی جیاوازدا لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ٧٢ پەنابەر ڕزگار کران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *