گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٨/١٠/٢٠٢٠  لە دوو کاتی جیاوازدا لە ناوچەکانی مەندەریس و دیکلیلی سەر بەشاری ئەزمیر ( ٦٨ ) پەنابەر پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتی سنوری دەریایی تورکیا کرابوونەوە

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٨/١٠/٢٠٢٠ لەناوچەی مەرمەریس سەر بەشاری مۆغەڵا ( ١٨ ) پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران
هەر لەشاری مۆغەڵا لە ڕێکەوتی ١٧/١٠/٢٠٢٠ لە ناوچەی فەتحیە ( ٨٣ ) پەنابەرو دوو قاچاخچی لەبەلەمێکی تەختەدا  دەستگیرکران

بالیکسیر:
ڕێکەوتی ١٦/١٠/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ( ٣٦ ) پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا