یۆنان داوای دیپۆرتکردنەوەی سەدان پەنابەر دەکاتەوە بۆ تورکیا

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

یۆنان داوای دیپۆرتکردنەوەی سەدان پەنابەر دەکاتەوە بۆ تورکیا
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“یۆنان داوایەکی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کردووە سەبارەت بە دیپۆرتکردنەوەی ( ١٤٥٠ ) هەزارو چوارسەدوو پەنجا پەنابەر بۆ تورکیا کە مافی پەنابەری یان بەیەکجاری ڕەتکراوەتەوە، ئەمەش لە سەر بنەمای ڕێکەوتنی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپاو تورکیا  کە لە ساڵی ٢٠١٦دا ئیمزاکراوە”

ئەوەشی ووت”زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان دراوە لە دوورگەکانی یۆنانن لەوانە ( لیسفوس ، خیوس ، سامۆس ، کوس …)”
کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپاش لە وەڵامی یۆناندا دەڵێت” ئێمە ڕەچاوی ئەوە دەکەین و دەرکیش بە گرفت و ئاستەنگی و نارەحەتیەکانی یۆنان دەکەین کە بەهۆی لێشاوی پەنابەران وە ڕووبەرووی بۆتەوە”
هەروەها (  نوتیس میتراکیس ) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ڕایگەیاند” ووڵاتەکەمان بەردەوام یاسایی پەنابەرێتی بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەری جێ بەجێ دەکات هەرکەسێك مافی پەنابەرێتی بیگرێتەوە پێی دەدەین وە لەهەمان کاتیش دا کار بە یاسای نێودەوڵەتیش دەکەین..”
ئاماژەی بەوەشدا” کە بەپێی یاساو ڕێنمایەکان جیاکاری لە پەنابەرو کۆچبەری ئابووریدا دەکەین بۆ ئەو مەبەستەش بەشی نوێمان کردۆتەوە چونکە ئەم دیاردەیە لەساڵی ٢٠٢٠ زۆر زیادی کردووە”
شایەنی باسە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران تا دوو مانگی سەرەتایی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بوو کە لەو دوو مانگەدا ( ١٣٩ ) سەدوو سی نۆ پەنابەر دیپۆرتی تورکیا کرانەوە بە پێی ڕێکەوتنامەی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپاو تورکیا بەڵام لە ڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٠ تورکیا پرۆسەی وەرگرتنەوەی پەنابەرانی لە یۆنان ڕاگرت بەبیانوی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
هەر لەسەر هەمان بابەت وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لەدرێژەی لێدوانەکانیدا ووتی” بە پێی ڕێکەوتنی هاوبەشی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا لەدوای ڕێکەوتی ٢٠/٣/٢٠١٦ هەر پەنابەرێك لە تورکیاوە بگاتە یۆنان مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی نایگرێتەوەو ڕادەستی تورکیا دەکرێنەوە”
بۆیە ئێمە وەک یۆنان چاوەڕێی ئەوە لە تورکیا دەکەین پاپەندی ڕێکەوتنەکە بێت و ڕێگری لە پەڕینەوەی پەنابەر بگرێت لەڕێگەی بەلەمەوە لە کەنارئاوە دەریاییەکانیدا  هەروەها پەسەندکردن و دەستپێکردنەوەی وەرگرتنەوەی پەنابەران.

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *