یەکێتی ئەوروپا بەرپرس دەکرێت لە ژیان لەدەستدانی پەنابەران

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: یەکێتی ئەوروپا بەرپرس دەکرێت لە ژیان لەدەستدانی پەنابەران

هیوا خدر : بە ناوەندی هەواڵگری فیدرادیۆنی ڕاگەیاند”لە ڕێکەوتی ٩/٣/٢٠٢١  ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکی توند ئامیزی دژ بە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڵاوکردەوە لە راپۆرتەکەتە ئەنجوومەنەکە هاتووە:
پەیرەوکردنی سیاسەتەکانی ئێستای ووڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر بەپەنابەران نادیموکراسی و ناڕەوان و شکستیان هیناوە لە پاراستنی ژیانی هەزارەها پەنابەر وە هەروەها تاوانباری کردوون بە ژیان لەدەستدانی هەزارەها پەنابەر بەتایبەتی لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا”

هاوکات ( دینا میاتوفیتش ) کۆمیسیار لە ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند”ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ژیانی ئەو پەنابەرانە ناپارێزێت کە دەیانەوێت لە ڕێگای دەریایی سپی ناوەڕاستەوە بگەنە ووڵاتەکانیان،ئەمەش پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤەو پەراوێزخستنیان  دەبێتە هۆی ژیان لەدەستدانی هەزارەها پەنابەر”
هەروەها لەدرێژەی لیدوانەکانی ( دنیا میاتوفیتش ) “داوای لە ووڵاتانی ئەوروپی کرد کە سەرجەمیان واژۆیان لەسەر ڕێکەوتننامەی ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ کردووە هەڵسن بە ڕێکارو کاری پیویست بۆ پاراستنی ژیانی ئەو پەنابەرانەی دەیانەوێت لەڕێگای دەریایی سپی ناوەڕاستدا بگەنە ووڵاتەکانیان “
وە ئاماژەی بەوەشکرد” ئێستا کاتی ئەوە هاتوە سنورێك بۆ بۆ ئەو سیاسەتە نادروستانەی ئێستایی ووڵاتانی ئەوروپا دابندرێت کە پەیرەوی دەکەن وە ڕیز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن..”

شایەنی باسە  لەبەشێکی راپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی کراوەکە لەساڵی ( ٢٠١٩ )دا زیاتر لە ( ٢٥٠٠ ) دووهەزارو پێنچ سەد پەنابەر لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا ژیانیان لەدەستداوە.ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەدا رێژەکە زۆر لەوە زیاترە چونکە بەسەدان بەلەم و چوپی پەنابەران ژێر ئاوکەوتون هێشتا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە .
لە درێژەی راپۆرتەکەدا ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێگری دەکەن یاخود بەربەستی یاسایی دەگرنە بەر بۆ ئەو کەشتیانەی لەلایەن ڕێکخراوە نا حکومیەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا خۆبەخشانە ژیانی پەنابەران رزگاردەکەن بەتۆمەتی تێوەگلانیان لەگەڵ ئەو قاچاخچیانەی بارزگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن بەتایبەتی لەلایەن ووڵاتی ( ئیتاڵیا )وە

سەبارەت بە ئەنجوومەنی ئەورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤ:

ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەنجومەنێکی تەواو سەربەخۆیەو بەشێک نیە لە ووڵاتانی ئەندام لەیەکیتی ئەوروپا
کاری ئەم ئەنجومەنە چاودیری کردنی مافەکانی مرۆڤە لە وڵاتانی ئەوروپا لەکاتی هەر سەرپێچی و پێشلێکردنی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن ووڵاتانی ئەوروپیەوە ئەم ئەنجومەنە هەڵدەستێت بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و دەرکردنی بەیاننامەی نارەزایەتی دژ بە مافەکانی مرۆڤ.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *