دەنگدانی ١٥ ی مانگی مای لە سویسرا بەڕێوەیە. ئاوات علی

دەنگدانی ١٥ ی مانگی مای لە سویسرا بەڕێوەیە.   ئاوات علی

دەنگدانی ئەم جارە لەسەر تەرخانکردنی بودجەیەك لەلایەن سویسراوە بۆ هێزی وشکانی و دەریاوانی ئەوروپای یەکگرتو ناردنی هێزی زیاتری سویسری بۆ ناو هێزی ناوبراو کە لە سنورەکانیان پەنابەران دەگرن و ڕەوانەی ئەو شوێنانەیان دەکەنەوە کە لێوەی هاتون بەتایبەتی: لیبیا و یۆنان و تورکیا.

زۆر گرنگە کوردانی دانیشتوی سویسرا ئەوانەی ناسنامەی هاووڵاتی سویسرایان هەیە بە ( نا) بەشداری بکەن و ڕەتی بکەنەوە، پێویستە ئیشارەتیش بکرێت بەوەش کە ئەم دەنگدانە لەلایەن حیزبێکی ڕاستڕەوی دژی پەنابەرەوە ( پارتی لیبراڵی ڕادیکاڵ ،PLR) کە پێی هەستاوەو خستویەتی یە دەنگدانەوە .

ئابوری سویسرا ٣٠% لەسەر کرێکارانی کۆچبەرە و لە بەشەکانی بیناسازی، نەخۆشخانەکان، پاککردنەوە، کشتوکاڵ، کار کردن لەگەڵ بەساڵاچووان دا کار دەکەن و بە موچەیەکی کەمتر لە کرێکارانی سویسری ،ئەم کرێکارانە هەنێك جار ڕوبەڕوی ڕاسیزم دەبنەوەو لە شەرایتێکی سەخت و دژواردا کار دەکەن.

لە ئاستی جیهاندا و سیاسەتی نیو لیبرالیزمی سەرمایەداران و وجودی شەریکاتە گەورەکانی مولتی ناسوێناڵ (multinationales ) لە ووڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا و ئەمریکای لاتین ، کە خودی دەوڵەتە زلهێزەکان بەشدارن تیایداو قازانجێکی زۆر دەکەن لە چەوساندنەوەی کرێکارانی ئەم ووڵاتانە، ئەمە لەلایەک ،

بەڵام لایەکەی تری کە کرێکاران و خەڵکی بەشمەینەتی ئەم ووڵاتانە دەگرێتەوە بێجگە لە کرێ ی کەم ، بێکاری ،نەخۆشی ،بێ دکتۆر و دەرمان ، گرانی و سەدان دەردو مەینەتی تر کە ڕوبەڕیان دەبێتەوە، کوشتن و ڕاونان و بەندیخانە چاوەڕوانیان دەکات، ئەوانەی کە دەنگی ناڕەزایەتی دەردەبڕن و ڕووبەڕووی دەسڵاتداران دەبنەوە، هەر بۆیە بە ناچاری ووڵاتەکانیان جێدەهێڵن و ڕوو دەکەنە ووڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سەلامەتی گیانیان و دەسکەوتنی کارێک بۆ خۆیان و ماڵ و منداڵیان، بەلام لێرەش سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداران وازیان لێ ناهێنێ و دوچاری کرێی کەم و بە سوك سەیرکردن دەبنەوە و سنورەکانیان بەهێزی ووشکانی ، دەریاوانی دەتەنن و پەنابەران دەگرن و ڕەوانەی تورکیا و یۆنان و لیبیا یان دەکەنەوە، کە هەندێک جار و لە ناردنەوەیان ئەو بەلەم و چوپانەی کە پێی هاتون غەرق دەبێت و دەبێتە هۆی خنکاندنی بەشێکی زۆریان ، پەنابەرانی دیپۆرتکراو، لەوێش دوچاری ئیهانە و لێدان و سوکایەتی و هەندێک کاتیش توشی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

سەندیکا کرێکارییەکانی سویسرا بەووردی چاودێری ئەم بارودۆخە دەکات و خەڵک هان دەدات کە لە دەنگدانی ئەم جارەدا و لەسەر ئەم مەسەلەیە کە سویسرا بەشدار بێت بە هێزو بودجە تەرخان بکات بۆ هێزی ناوبراو کە بە ( Frontex) ناسراوە بە ( نا) بەشداری بکەن و ئەم دەنگدانە ڕەت بکەنەوە.

نا بۆ Frontex.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *