دەستگیرکردن و ڕزگارکردنی پەنابەران لەتورکیا

مۆغەڵا: ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی کۆیی جێغیز سەر بەشاری مۆغەڵا ١٨ پەنابەرو قاچاخچیەکیان دەستگیرکرد لە کاتی خۆ ئامادەکردن و ڕۆیشتن بۆ کەنار دەریا بەمەبەستی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان وە دەستیانگرت بەسەر کەلوپەلی پەڕینەوە کە پێک هاتبوو لە بەلەمی چوپ و بزوێنەری کارپێکەری بەلەمە چوپەکە قاچاخچیەکە ڕەوانەی دادگاکرا وە پەنابەرەکانیش ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانکران بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان لە هەمان شارو هەمان ڕێکەوت لەکاتێکی جیاوازتردا لەناوچەی مارمەریس ١٩ پەنابەر ڕزگارکران ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە.

ئەزمیر: ڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر ١٤ پەنابەر ڕزگارکران کە لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرت کرابوونەوە. هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *