لەناوەندی هەڵگری فیدراسیۆنەوە:لە تورکیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەستپێکردووە

لەناوەندی هەڵگری فیدراسیۆنەوە:لە تورکیا پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران دەستپێکردووە

هەفتەیەکە حکومەتی تورکیا  بەشێوەیەکی زۆر چڕ دەستی کردووە بە دەستگیرکردنی پەنابەران لەسەرجەم شارەکانی تورکیا بەتایبەتی شاری ئیستەنبوڵ. بەپێی سەرچاوە فەرمیە ئەمنیەکان و ڕاگەیاندنەکانی تورکیا هەزاران پەنابەر دەستگیرکراون وە بەتایبەتی لەشاری ئیستەنبوڵ ڕۆژانە ٥٠٠ پەنابەر دەستگیر دەکرێن.    

ئەم هەڵمەتە سەراسەریە بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران کە  عەلی یێڕلی کایە Ali Yerlikaya وەزیری نوێ ی ناوخۆی تورکیایە دەستی پێکردووە ،،بەپێی بڕیارەکە پرۆسەکە بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت لەگشت شارەکانی تورکیا بەتایبەتی شاری ئیستەنبوڵ هەروەها بەپێی بڕیارەکە هەرکەسێك بەڵگەنامەی پەنابەرێتی پێنەبێت و بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبێتە تورکیاوە دەستگیر دەکرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بۆ پشکنینی پزیشکی  و دواتر  ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران دەکرێن و لەناوەندەکانی دیپۆرتکردنەوە ڕادەگیرێن تا مامەڵەی دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت .

 دیارە  ئەم بڕیارە تەنها پەنابەران و کۆچبەران ناگرێتەوە بەڵکو ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە بە فیزای گەشتیاری هاتوون و ماوەی فیزاکانیان بەسەرچوە هەروەها گشت خاوەن ئیقامەکانیش دەگرێتەوە کە ئیقامەکانیان بەسەرچووە .

هەروەك ئاشکرایە  ئەو پەنابەرانەی دەستگیردەکرێن لەپلەی یەکەمدا  کە پەنابەرانی سورین  زۆرترین ڕێژەی پەنابەران پێک دێنن لەتورکیا کە هیچ بەڵگەنامەیەکی پەنابەرێتی و یاساییان پێ نیەو یان بەڵگەنامە واتا کملیکی شارێکیان پێیەو لەشارێکی تر نیشتەجێن بەتایبەتی لە ئیستەنبوڵ وە دواتر پەنابەرانی ئەفغانییە.

بۆ ئەو مەبەستەش هەڵسوراوانی مافەکانی پەنابەرانی سوری و ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ  هاتووە”بەتوندی تانەیان لەم هەڵمەت و بڕیاری دەستگیرکردنی پەنابەرانی سوری دەربڕی  ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم بڕیارە نایاساییەو دژ بە یاسایی مافەکانی پەنابەرێتیە هەروەها سوریا هێشتا لەڕووی ئەمنیەوە نائارامەو لەڕووی ئابوریشەوە داڕوخاوە دیپۆرتکردنەوە پەنابەران ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە “.

لەم بارەوە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن داوا لە پەنابەران دەکات”

کە تا پێیان دەکرێت لە ئیستەدا خۆیتان لە کێشەو  بەدووربگرن وە بۆ نزیکترین شوێن کە ڕۆیشتن با پێناسی پەنابەرێتی خۆیان پێبێت  هەروەها بەبێ مۆڵەت وەرگرتن سەردانی هیچ شارێکی تر نەکەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوە نەبن ،هەروەها  داواش لەگشت ئەو پەنابەرانە دەکەین کە هێشتا خۆیان ڕادەست نەکردووەو هیچ بەڵگەنامەیەکی پەنابەرێتیان نیە بەزوترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆچ و کۆچبەران بکەن بە ناوی göç idaresi بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی و وەرگرتنی بەڵگەنامەی پەنابەرێتی “

هەروەها ش”داوای لەگشت گەشتیاران و خاوەن ئیقامەی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و عێراق کرد پێش تەواوبوونی فیزا و ئیقامەکانیان بگەڕێنەوەیان ئیقامەکانیان نوێ بکەنەوە تا ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و دیپۆرتکردنەوەی زۆرە ملێ نەبن “

شایەنی باسە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەڕلەمانی تورکیا دوومانگ پێش ئێستا ئاماژەی بەوەدا کە بەنیازن لە قۆناغی یەکەمدا یەک ملیۆن سوری ڕەوانەی ئەو ناوچانە بکرێن کە ئازادکراون و لەژێر دەسەڵاتی سوپایی تورکیادان واتا ئەو پەنابەرە سوریانەی بەئارەزومەندانەی خۆیان داوای گەڕانەوە بۆ سوریا دەکەن ، بەڵام ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانانی سوری دەڵێن ئەوانەی داوای گەڕانەوەی ئارەزومەندانە دەکەن زۆر زۆر کەمن بەڵکو پرۆسەکە زۆرەملیەو ئەو پەنابەرە سوریانەی دەستگیردەکرێن بەزۆر واژۆی گەڕانەوەی ئارەزومەندانەیان پێ دەکرێت.

بەپی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە  دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی سوری تەنها لەتورکیا نیە بەڵکو چەندین ووڵاتی تریش لەناوچەکە ئەم پرۆسەیەی دەستپێکردووە بەتایبەتی ووڵاتی لوبنان کەپێش تورکیا بە زۆرەملێ پەنابەرانی سوری دیپۆرتی ناوچەکانی ژێری دەسەڵاتی ڕژێمی سوریا دەکاتەوە کە زۆرینەی ئەوپەنابەرانە داواکراون لەلایەن ڕژێمی سوریا بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕینیان دژی ئەو دەسەڵاتە بەمەش تەواو ژیانیان دەخاتە مەترسیەوە .

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *