گرتن و ڕزگارکردنی پەنابەران لە تورکیا

چانکاڵێ:
ڕێکەوتی ٢٠/١/٢٠٢١ لەناوچەی بێشیک بوڕنو سەر بەشاری چانکاڵێ ( ٢٠٤ ) دووسەدوو چوار پەنابەر لە بەلەمێکدا دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ئەرووپا

ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر لە بەلەمێکی چوپدا ( ٣٢ ) سی و دوو پەنابەر ڕزگارکران

بالیکسیر:
ڕێکەوتی ١٩/١/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤالیک سەر بەشاری بالیکسیر ( ٣٨ ) سی و هەشت پەنابەر دەستگیرکران

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١٤/١/٢٠٢١ لەناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا ( ٥ ) پێنچ پەنابەر رزگار دەکرێن کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕینەوە بۆ سنوری دەریایی تورکیا

مێرسین:
ڕێکەوتی ٨/١/٢٠٢١ لەناوچەی تەنامور سەر بەشاری مێرسین ( ١٤ ) پەنابەر دەستگیر کران

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا