راپۆرتێکی کورت لەسەر دوایین هەواڵی پەنابەران لە ئەڵمانیا چنار عەلی نۆینەری فیدراسیۆن لە بەرلین

وەک ئاشکرایە لەم ساڵانەی دوایدا ئەڵمانیا دەرگای واڵا کرد بە ڕووی پەنەبەراندا. ساڵی پار بەهۆی ناڕەزای پەستانی پارتەکانی ئەڵمانیا بەتایبەت پارتی AFD بڕیار درا بە دووبارە ڕێگەگرتن لە هاتنی بە  لێشاوی پەنابەران بۆ ئەڵمانیا ،بەڵام سەڕەڕای ئەو هەوڵانە بۆ ڕێگە گرتن لە هاتنی پەنابەران لە سەرەتای ئەم ساڵەوە هەتا 1.8.2017 ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران ڕوویان لە ووڵاتی ئەڵمانیە کردوە بەپێی ئامارەکان۱۰۱٫۰۲۹ کەس ڕوویان لە ووڵاتی ئەڵمانیا کردووە وە لە کۆی ئەم ژمارەیە٫۰٤٤ ۱۰کەس پەنابەری عێراقین کە دەکاتە ڕێژەی ۰۹٫۹٪سەرجەم پەنابەران دەکات لەم ساڵدا.

وە هەر لە سەرەتای ئەم ساڵەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا مامەڵەی ٤۰۸٫۱٤۷پەنابەری یەک لا کردۆتەوە وە ٥۱٫۱٥٤ لەو مامەڵەنا پەنابەری عێراقین سەرەڕای ئەوەی پارتەکانی ئەڵمانیا بەرداوەم  داوای پیاچونەوە بە یاساکانی مافی پەنابەرێتی ئەکەن وە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەری عێڕاقی وە بە تایبەت ژمارەیەکی زۆر کورد مامەڵەکانیان ڕەتدەکرێنەوە بە بیانوی ئەوەی کە گروپی تیرۆرستی لە عێراق نەماوەو کوردستانیش ناوچەیەکی ئارامە. تا بێت مامەڵەی حکومەتی ئەڵمانیا توند تر ئەبێت لەگەڵ پەنابەران بەتایبە پارتەکەی ئەنجێلا مێرکڵ کە بەهۆێ پێشوازی لە پەنابەران زۆرینەی دەنگاکانی لە دەست داوە وە ئەم پارتە لە هەوڵی ئەوەیە کارەکانیان توند بکەنەوە بۆ دووبارە بە دەست هێنانەوەی ئەو دەنگانە ، لە کاتێکدا پارتەکانی دژی پەنابەران ڕێژەی دەنگەکانیان زیادی کردووە. هەڵبه ت بەهۆی کردوە نەشیاو تاوان و ئەو کێشانەی پەنابەران ئەنجامیان داوە بەهانەیەکی زایتری داوە بە حکومەت ‌بۆ ئەوەی مامەڵەکان توند تربن. بارودۆخ و گوزەرانی پەنابەران لە هەرێمێکەوە بۆ هەرێمێکی تر جیاوازە. لە هەندێک ناوچەدا پەنابەران  ڕووبەڕوی دیاردەی ڕەگەزپەرستی ئەبنەوە بەتایبەت لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیو لە هەندێک ناوچی دیکەش بە باشی مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. هاوکاتیش هەوڵ پشتیوانی ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار وخەلکی ئازادیخوازی ئەلمانیا ش لە پەنابەران و فشارەکانیان بۆسەر حکومەت بۆ ریزگرتن لەمافەکانی پەنابەران  بەردەوامی هەیە وە بڕیارەکانی دەزگای کۆچ و کۆچبەران بۆ پەنابەرانی عێراقی لەم ساڵدا بەم شێوەی خوارەیەوە.

۱-(۲۰۲)کەس لە ڕێگای خێزانەکانیاوە مافی پەنابەرێتیان  پێ دراوە کە دەکاتە ڕێژەی۰٫٤ ٪

۲-(۱٨٫٦۱٥)کەس مافی مانەوەی سیاسیان وەرگرتوە کە دەکاتە ڕێژەی ۳٦٫٤٪


۳-(۹٫۹٦۰)کەس  مافی مانەوەی مرۆڤیان وەرگرتووە  کە دەکاتە ڕێژەی۱۹٫٥٪

٤-(۱۰۰٤)کەس تەنها ئەو مافەیان پێدراوە کە دیپۆرت نەکرێنەوە کەدەکاتە ڕێژەی ۰٫۰۲٪

٥- ( ۱٦٫۹۰۲)کەس  مافی پەنابەرێتیان ڕەت کراوەتەوە کە دەکاتە ڕێژەی۳۳٫۱٪ 

٦-(٤٫٤۷۱)کەس مامەڵەکانیان هەڵپەسێردراوەو ڕێوشوێنی تریان لەگەڵ دەگیرێتە بەر کە دەکاتە ڕێژەی ٥٫٥٪ دەکات

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *