١٣٠پەنابەر لەیۆنانەوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەڵمانیا

هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“ڕۆژی چوارشەمەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢١( ١٣٠ ) سەدوو سی پەنابەری تر لە دوورگەی ( لیسفوس )ەوە راستەخۆ بۆ شاری هانۆفەری ئەلمانیا دەگوازرینەوە ئەم پەنابەرانە ڕەزامەندی لەسەر کەیسەکانیان دراوە لەنێوانیشیاندا ( ٣٠ ) خێزان هەیە”

هەروەها ووتیشی”پەنابەرەکانیش پێک هاتوون لە پەنابەرانی ووڵاتانی (  عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان”
بەڕێکردنی ئەم پەنابەرانە دوای ئەوە دێت کە کەیسەکانیان لەلایەن لیژنەیەك لە بەرپرسانی ئەڵمانیا و کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانەو وە بەشی پەنابەرێتی یەکێتی ئەوروپاوە هەڵسەنگاندیان بۆ کراوە 
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربەرشتی کەمپەکانی پەنابەران دەکات لە یۆنان لەلایەن هەمان رێکخراوەوە هاوکاری دەرونی و یاسایی دەکرێن .
شایەنی باسە وەرگرتنی پەنابەر لە یۆنان لەلایەن ئەڵمانیاوە دوای ئەو ڕێکەوتنەی ئەڵمانیا لەلایەن ( ئەنجیلا مێرکڵ )و سەرۆك وەزیرانی یۆنان(کیریاکوس میتسوتاکیس ) دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەلمانیا ڕەزامەندی وەرگرتنی ( ١٥٥٣ ) هەزارو پێنچ سەدوو پەنجاو سێ پەنابەری دا وەك ئاسانکردنی ئەرکی یۆنان لەڕووی پەنابەرانەوە هەروەها ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیشUNHCR بۆ کاروباری پەنابەران پێشوازی لە بەردەوامی ئەو هەنگاوەی ئەلمانیاکرد.



About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری  دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!

هەشتی مارس  بۆنەیەکی  میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی  جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *