شەپۆلێکی زۆری هاتنی پەنابەری  لە سنوورەکانی ئەمەریکاوە بۆ کەنەدا بەتایبەت بۆ هەرێمی کیبەک!

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی- کەنەدا

سەرەڕای ئەوەی ساڵی پار حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا کە نزیکەی ٣٠هەزار ئاوارەی شەڕی سوریا بگەنە کەنەدا لە ماوەی نزیکەی ٢ مانگدا. جارێکیتر شەپۆلی پەنابەری نایاسایی ڕوویان لە کەنەدا کردووە، بە تایبەت لە ڕێگای سنوورەکانی کەنەدا لەگەڵ ئەمەریکاوە. هەر لەو ناوەدا زۆرێک لە خەڵکی ئاسایی و بەرپرسەکانی کوردستانیش لەو ڕێگەیەوە هاتوونەتە کەنەدا و داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە.

ناوەندێکی بەخێرهاتن لە یاریگای ئۆلۆمپی مۆنتریال کرایەوە بۆ ئەو شەپۆلە لە پەنابەران کە بەڕێگای غەیرە یاسایی هاتوونەتە کەنەدا لە ئەمەریکاوە بۆ هەرێمی کیبەک لە کەنەدا، زوربەیان خەڵکی( هایتی)ن.بەپێی قسەکەری ڕێکخراوی PRAIDA  (Francine Dupuis) کە ڕێکخراوێکی هەرێمیە بۆ یارمەتیدانی پەناهەندەی تازە هاتوو لە یەکەم مانگیاندا. گووتی” بەڕاستی ژمارەی پەنابەران، زۆر لە ئاسایی چڕتر و زۆرترە” ئەمڕۆ ٤ شەممە ٢/٧/٢٠١٧ پەناهەندەکان بە پاس گواسترانەوە بۆ یاریگای ئۆلۆمپی، لە ناویاندا ژنی دووگیان و منداڵ هەیە.

لە ڕابردوودا PRAIDA لەگەڵ YMCA ی مۆنتریال هەوڵیان دەدا بۆ جێگیرکردنی پەناهەندە تازەکان و خانووبەرەیان بۆ دابین دەکردن. بەڵام زۆری ژمارەی هایتیەکان کە لە ئەمەریکاوە هاتوون،  وای کردوە کە PRAIDA لە توانایدا نەبێت ئەو ژمارەیە لە خانووبەرە و کۆمەك دابین بکات. بۆیە فشاری هێناوە بۆ دەسەڵاتی ناوەخۆ بۆ دابینکردنی شوێن، لەوانە یاریگای بەناوبانگی ئۆلۆمپی لە مۆنتریال.

قسەکەری پاریگاکە گووتی کە ڕۆژی هەینی پێشوو داواکاری هاتووە بۆ بەکارهێنانی یاریگاکە. بۆیە ئێمەش بەخێرایی بە ئەرێ وەڵاممان داونەتەوە. لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەموو شتێک ڕێکخرا.

شایانی باسە کە ئەم یاریگایە بەیەکێک لە شوێنەوارە گرنگەکانی ئەو شارە ئەژمار دەکرێت و ناوبانگی هەیە. ساڵی ١٩٧٠ دروستکراوە بۆ یاریەکانی ئۆلۆمپیاد لە ١٩٧٦ کە لەمۆنتریال بەڕێوەچوو.

ژمارەیەکی زۆری دیکەی پەنابەران کە بە خاڵی سنووری کیبەک(  St-Bernard-de-Lacolle )دا کە دەکەوێتە باشووری مۆنتریال  بەشێوەی نایاسایی هاتوون ڕاگیراون لە لایەن دائیرەی سنووری کەنەداوە.

ژمارەیەک چادر و شوێنی حەوانەوە دابینکراوە بۆ ئەو پەنابەرانە. ژمارەی فەرمی پەنابەران لە لایەن حکومەتی فیدراڵیەوە ڕانەگەیەندراوە. بەڵام (Dupuis) ژمارەی پەنابەرانی هاتووی بۆ ١١٧٤ کەس مەزەندەکردوە لە مانگی تەمووزدا کە بۆ هەرێمی کیبەک هاتوون.ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ئەو ژمارەی کە ڕێکخراوی PRAIDA لە مانگی تەمووزی ٢٠١٦ کۆمەکی کردوون تەنیا ١٨٠ کەس بووە.

دیپۆرتکردنەوەی ترسناک لە لایەن حکومەتی ئەمریکیەوە دەستی پێکردوە:

لە مانگی مەی دا دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشەی کێشانەوەی پاراستنی مافی مانەوەی لەو هاییتیانە کردووە کە لەساڵی ٢٠١٠ بە هۆی بوومەلەرزەکەی هایتیەوە هاتوونەتە ئەمەریکا. ئەمەش نزیکەی ٥٨ هەزارکەس دەگرێتەوە کە هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان لێدەکرێت بۆ هایتی تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨.

ژنێک کە یەکێکە لەو پەنابەرانەی لە خاڵی سنووری کیبەکەوە هاتوە، باس لەو ترسە دەکات کە هەیانە بۆ دیپۆرتکردنەوە.گووتیشی” ئێمە نازانین چی ڕوودەدات”. بۆیە”لەسەر ئەنتەرنێت چاومان کەوت بەوەی کە کەنەدا بەخێرهاتنمان دەکات، بۆیە ئێمەش هاتووینەتە ئێرە”. پیاوێک کە لە یاریگاکەدا قسەیان لەگەڵدا کرد وبە زمانی فەرەنسی  گووتی” پێش هەفتەیەک هاتوومەتە ئێرە، هەست بەخۆشی دەکەم لە کەنەدا، زۆر ئارامە”.  Dupuis قسەکەری PRAIDA گوتی ” بوونی کۆمیونیتیەکی گەورەی هایتی لە مۆنتریال هۆکارە بۆ هاتنی ئەو ژمارە زۆرە لە هایتی بە ڕێگەی سنووری کیبەک”، هەروەها گووتی” بە دڵنیایەوە ئەم هۆکارە زۆر کاریگەرە کە هایتیەکان ڕووبکەنە هەرێمی کیبەک زیاتر لە هەرێمەکانیتر، چونکە لە لایەن کۆمیونتیەکەیانەوە یارمەتی دەدرێن بۆ جێنشینبوون”.

​ Marjorie Villefrancheبەڕێوەبەری ڕێکخراوی هایتی (Maison d’Haiti)  لە مۆنتریال گووتی” کۆمەڵێک لە ڕێگەی خێزانەکانیانەوە بیستوویانە کە خەڵکانێک کە لە ئەمەریکا دەژین، بە هیوان بێنە کەنەدا”. لە ٣ هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر هایتی سنووریان بڕیوە و داوای مافی پەنابەری دەکەن لە کەنەدا. پەڕینەوە لە سنوورەکان بۆ کەنەدا بەخێرایی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هایتی بڵاوبۆتەوە و هانی داون بێنە کیبەک. هەرچەندە ڕۆشن نیە کە ئایا ئەم پەنابەرانە دەتوانن بمێننەوە یان نا، ئەگەر داواکاریەکانیان ڕەتبکرێتەوە ئەوا ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان هەیە، چونکە بەرپرسانی کەنەدا هایتی بە ووڵاتێکی ئارام  و ئامن دادەنێن.

سەرۆکی شارەوانی مۆنتریال بەخێرهاتنی پەنابەرەکان دەکات:

سەرۆکی شارەوانی مۆنتریال(Denis Coderre) لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا دەڵێ شارەکەمان بەخێرهاتنی پەنابەرە نایاساییە هایتیەکان دەکات.لە تویتەرەکەدا  بە پەنابەر ناویان دەبات، بەڵام ڕۆشن نیە کە لەم کاتەدا مافی پەنابەریان پێدەدرێت یان نا؟ نووسیویشیەتی” دەتوانن  پشت ببەستن بە کۆمەکەکانی ئێمە”.

وەزیری کۆچبەرانی کیبەک(Kathleen Weil )  گووتی کە هایتیەکان نزیکەی %٧٠ی پەنابەران پێکدەهێنن کە بەنایاسایی هاتوون. گووتیشی کە لە پێشتریش ئەو ژمارە زۆرەمان بەخۆوە دیوە لە کیبەک، لەگەڵ بەرپرسانی فیدراڵیشدا کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاتنی نایاسایی پەنابەران. دەتوانین چارەسەری بکەین  و تەنیا وەزارەتێک نین کە نیگەرانین، حکومەتی فیدرالی زۆر کۆمەک ناکات.

لە ٦ مانگی یەکەمی ٢٠١٧ دا نزیکەی ٤،٣٤٥ پەنابەر بە نایاسایی هاتوونەتە کەنەدا. سنووری کیبەک بەشی زۆری بەرکەوتووە کە نزیکەی ٣،٣٥٠ کەس لە ٤،٣٤٥کەس؟

بەپێی ڕێکەوتنی پاراستنی کەنەدا وەک سێیەمین ووڵات لەگەڵ ئەمەریکا، لە شوێنی خۆیدا ڕەتدەکرێتەوە!. ڕێکەوتنەکەی کەنەدا و ئەمەریکا بۆ پاراستنی هاتنی نایاسایی داوادەکرێت داوای مافی پەنابەری بکەیت کاتێک دەگەیتە یەکەم ووڵات. هەرچەندە بە هاتنە ناو ئەمەریکا بە نایاسایی  و داوای مافی پەنابەری بکەیت، پەنابەرە نایاساییەکان بەشێوەیەکی گشتی ڕێگەیان پێدەدرێت بمێننەوە تا پرۆسەی مافی پەنابەرێتیان ڕۆشن دەبێتەوە و وەڵام وەردەگرنەوە.

٤/٨/٢٠١٧

http://www.cbc.ca/beta/news/canada/montreal/olympic-stadium-houses-asylum-seekers-1.4231808

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *