5 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: لە هەڵمەتێکی سەربازیدا زیاتر لە سەد پەنابەر رزگارکران هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ١٠/٣/٢٠٢١هێزە سەربازیەکانی لیبیا بۆ مەبەستی گەڕان بەدوای ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن وە دەستگیرکردنیان چەند پەناگەیەکیان لە ناوچەی (بني وليد ) دۆزیەوە بە دوری ( ١٧٠ )کم لەباشوری ڕۆژهەڵاتی شاری ( تەڕابلوس ) کە ( ١٢٠ ) سەدوو بیست پەنابەر تێیاندا زیندانی کرابوون کە زۆرینەیان پەنابەرانی ووڵاتی ( میسر ) بوون سەرجەمیان ئازاد کران” هەروەها ووتیشی”بەرپرسانی سەربازی لیبیا ئاماژەیان بەدەستگیرکردنی گەورەترین و باناوبانگترین قاچاخچی کرد لە هەڵمەتەکەیاندا لەگەڵ کۆمەڵێک کەسانی تری بیانی کە کاریان ڕەفاندن و ئەشکەنجەدان و کوشتنی پەنابەران بووە” بەپێی لیدوانی بەشێک لەپەنابەرە قوربانیەکان” لە کاتی دەستبەسەرکردنیان بەردەوام سوکایەتیان پێکراوەو ئەشکەنجە دراون” شایەنی باسە لە دوای رووخانی دەسەڵاتی قەزافی و نەمانی یاسا لیبیا بۆتە دەروازەیەکی سەرەکی بۆ پەڕینەوەی هەزارەها پەنابەر بۆ وولاتانی ئەوروپا کە زۆرینەی ئەو پەنابەرانە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی بێبەزەی قاچاخچیەکان جگە لەسوکایەتی و ئەشکەنجەدان رووبەرووی مەرگیش دەبنەوە.