هاتنی پەنابەر بەنایاسایی دەبێتە ڕێگری لەبەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەی

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
هاتنی پەنابەر بەنایاسایی دەبێتە ڕێگری لەبەدەستهێنانی ئیقامەی هەمیشەی

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند 
“لە ڕێکەوتی ٢٦/٤/٢٠٢١ دا ١١٣ سەدوو سیانزە پەنابەر بە بەلەمێکی چوپەوە لە فەڕەنساوە بەرەو بەڕیتانیا بەڕێکەوتبوون لە سنوری دەریایی بەڕیتانیا لەلایەن هێزی ئێشکگری دەریایی بەڕیتانیاوە سەرجەمیان ڕزگارکران و بەرەو کەناری(دۆڤەر ) بران کە لەنێوانیاندا منداڵ هەبوون بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانیش هەلیکۆپتەریان بەکار هێنابوو”
شایەنی باسە لەساڵی  ٢٠٢٠ دا ( ٨٠٠٠ ) هەشت هەزار پەنابەر لەو سنورە دەریاییەوە گەیشتونەتە بەڕیتانیا لەم ساڵیشدا تا ئێستا نزیکی  ١٥٠٠  هەزارو پێنچ سەد پەنابەر گەیشتونەتە بەڕیتانیا.
لەو بارەیەشەوە حکومەتی بەڕیتانیا ڕایگەیاند ” بەپێ پلانی نۆی وەزارەتی ناوخۆ،گەیشتنی  پەنابەران بەو شێوازە نایاساییە بۆ بەڕیتانیا دەبێتە ڕێگریكردن لە بەدەستهێنانی مافی مانەوەی( ئیقامە ی) هەمیشەی ئەگەر مافی داواکردنی پەنابەرێتیشیان پەسەند  بکرێت”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری  دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!

هەشتی مارس  بۆنەیەکی  میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی  جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *