3 وان: لەڕێکەوتی: ٢٠/٧/٢٠٢١ لەناوچەی ئیرچیش سەر بەشاری وان ١١٣ سەدوو سیانزە پەنابەری ئەفغانی بە کۆمەڵ کە لە ئیرانەوە هاتبونە ناو تورکیاوە سەرجەمیان دەستگیرکران و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران کران،هەر لەسنوری شاری وان لەڕێکەوتی ٢١/٧/٢٠٢١ ئۆتۆمبێلێک بەمەبەستی گواستنەوەی کۆمەڵێک پەنابەر لەشاری وانەوە بۆ شاری ئەنقەرە هەر لەسنوری شاری وانەوە وەردەگەڕێت لە ئاکامی وەرگەڕانەکەدا پەنابەرێک برینداردەبێت و ٩ پەنابەریش دەستگیردەکرێن وە پێش گەیشتنی پۆلیس ١١ پەنابەر هەڵدێن، مۆغەڵا: ڕێکەوتی: ١٦/٧/٢٠٢١ لەناوچەی بۆدروم سەر بەشاری مۆغەڵا ٦٣ پەنابەرو دوو قاچاخچی دەستگیرکران ئەزمیر: ڕێکەوتی :١٤/٧/٢٠٢١ لەناوچەی دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٣١ پەنابەر ڕزگارکران چانکاڵێ: ڕێکەوتی : ١٣/٧/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچیک سەر بەشاری چانکاڵێ ١٢ پەنابەر رزگارکران. هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا