7 لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت کە زۆرینەیان کوردن هیوا خدر بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣/٧/٢٠٢١ بەلەمێکی پەنابەران بە ٤٥ پەنابەر کە زۆرینەیان کوردی هەرێمی کوردستان دەڤەری ڕاپەڕینن لەسنوری دەریایی شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا بەرەو ئیتاڵیا بەڕێکەوتن بەڵام بەداخەوە لە دووری ١٦١ میل لەڕۆژئاوای ناوچەی کاش سەر بەشاری ئەنتاڵیا بەلەمەکەیان ژیر ئاو دەکەوێت تا ئیستاش گەڕان و رزگارکردن لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا بەردەوامە