3 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسۆنەوە: بەلەمێکی پەنابەران غەرق بوو دەفنی تۆلیس فۆتۆگرافەری یۆنانی بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ، لە بەرواری 30/7/2021 سەعات 8:14 دەقە بەلەمێکی پەنابەران لەنزیك دورگەی لێسڤۆس غەرق بووە بەپێی ئەوزانیاریانەی پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی بڵاویان کردۆتەوە ۱٠ پەنابەر ڕزگاکراوە وە ۳ پەنابەر بێسەرو شوێنن’ ئەوەشی ووت تا ئێستا گەران و پشکنیین بە شوێن بێسەرو شێنەکان لەلایەن هێزی دەریاوانی پۆلیسی یۆنانی بەردەوامە ، پۆلیسی ئیشگری دەریاوانی یۆنانی لەسەر ئەو ڕووداوە ڕایانگەیاندوە ، پەیوەندیان بەپۆلیسی دەریاوانی تورکیاوە کردوە لەسەر ڕووداوەکەو هەروەها دەزگای فۆرنتیکسو کەشتی دەریایی و هەلیکۆپتەری یۆنانی گەڕان و پشکنینیان بەشوێن بێ سەروشوێنەکاندا درێژەی هەیە’ چاوەروانی هەواڵی زیاتربن