3 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: نارەزایەتی پەنابەران لە لیتوانیا پەنابەران دروشمی ئازادی بەرزدەکەنەوە لەدژ بەسیاسەتی دەستبەسەرکردن وگرتنیان لەکەمپ دا. هەواڵنێری فیدراسۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە لیتوانیاوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”رۆژی ٦ی سپتمبەری ٢٠٢١ پەنابەرانی کەمپی سنووری ”مێدنینکایە”ی لیتوانیا کە کەوتۆتە سەر سنووری لیتوانیا وبێلارۆس هەستان بە ئەنجامدانی نارەزایەتیەکی گەورە بە باروڕەوشێ ژیانیان لەناو کەمپەکەدا: ئەوەشی ووت” دروشمی سەرەکی پەنابەران ”ئازادی” ”ئازادی”بوو ونارەزایەتی توندیان بەرامبەر بە هێشتنەوەیان بوو لە کەمپی داخراوی ئەو سەرسنوورە کە زۆرێك لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژمارەیەکی زۆریان ژن ومناڵن لەناو کەمپە داخراوانەدا هێڵراونەتەوە بۆ چەند هەفتەیە بەتایبەتی لەبارورەوشی ئێستای پەتای کۆرۆنادا کە زۆر نزیك لە یەکتر دەژین و هیچ ڕێنمایی تەندروستی تیادا چاودێری ناکرێ.”