4 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە مینی پاسێک لەشاری وان بەدەیان پەنابەرەوە وەرگەڕا هیوا خدر: بە ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند دەرنگانی بەرەبەیانی ئەمشەو ڕێکەوتی ٩/٩/٢٠٢١ مینئ پاسێک کە ٤٠ پەنابەری هەڵگرتبوو لە ناوچەی جیڤاش لەشاری وان لەسەر ڕێگایی خێرای شارەکە شوفێرەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەردەچێت و وەردەگەڕێت لەئاکامی وەرگرڕانەکەدا ٩ پەنابەر برینداردەبن کە برینی ٣ پەنابەریان زۆر سەختە دوای ڕووداوەکە تیمەکانی پۆلیس و جەندرمەو پزیشکی گەیشتونەتە سەر رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گەیندرانە نەخۆشخانە بەڵام تا ئێستا ناسنامەی پەنابەرەکان ئاشکرانەکراوە.