4 ئەزمیر: ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ لەهەردوو ناوچەی سێفێری هیسارو دیکیلی سەر بەشاری ئەزمیر ٦٠ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بەدوورگەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە مۆغەڵا: ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٢ لەناوچەی فەتحیەی سەر بەشاری مۆغەڵا لەناو دارستانێکدا ١٧ پەنابەری نەتەوە جیاواز دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لە ١٢پەنابەری ئەفغانی وە ٣ پەنابەی میسری وە یەک پەنابەری سوری وە یەک پەنابەری بەنگلادیشی هیوا خدر/ ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا