4 لەچوارهەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنوس “کاوە گەرمیانی” دا لە لەندەن گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی ڕۆژنامەگەری و ئازادی بیروڕا دەکرێت ڕۆژی چوارشەمە ی ٦دیسمبەری ٢٠١٧ کاتژمێر: ٧ ی ئیوارە بۆ ٨:٣٠ شوێن: کتێبخانەی هاوس مەن لە لەندەن 5 Caledonian Road, N9 1DX London نزیکترین ئیستگای قیتاری ژێرزهوی :King’s cross فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی، لەچوارهەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنوس “کاوە گەرمیانی “دا کۆرێک بۆ ڕۆژنامەنوس “بڕوا بەرزنجی “ڕێک دەخات. تەوەرەی باسەکانی تایبەتە بە: – کاوەگەرمیانی ، ئەڵقەیەک لەزنجیرەی کارە تیرۆرییەکانی دەسەڵاتی سیاسی بەرامبەر ئازادی. – ترس لە ئازادی بۆ؟ – ڕەوشی ڕۆژنامەگەری لە کوردستان. هاوکات بۆ ئەم کۆڕە” شیرین “هاوسەری کاوە گەرمیانی پەیامێکی دەبێت. هاتن بۆ هەموانە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تهلهفونی: ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦