8
٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که لهلایهن ڕێکخراوی نهتهوه یهکگرتووهکانەوە لە ساڵی ١٩٥١ەوە به فهرمی ناسێنراوه. ئەمساڵ لەکاتێکدا بەرەو ڕۆژی جیهانی پەنابەران دەچین کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی قۆناغێکی سەخت و پر مەترسی بۆتەوە. نائارامی دنیای داگرتووە. قەیرانی ئابووری و دارایی، فەزای جەنگ و میلیتاریزم و تیرۆریزم و ڕاسیزم و هەڵکشانی نەتەوەپەرستی و فەناتیزمی دینی و سەرکوت و ئیستیبداد و هەڵاواردن و کاولکاری و بێکاری و هەژاری و بێ خانەولانەیی..، بهشێکی زۆر له دانیشتوانی وڵاتانی دنیای ناچار به کۆچکردن و ئاوارهبوون و دەربەدەری کردووه. دەوڵەت و هێزه ئیمپریالیستیەکان لە کێشمەکیش و کێبەرکێیەکی گەورەدان لەپێناو سەرلەنوێ دابهشکردنهوهی جیهان و بهدهستهێنانی ناوچهی نفوز و سود و قازانجی خەیاڵی و کەڵەکەی زیاتری سەرمایە، بۆ ئهم مەبەستەش ئامادەن بەڵای گەورە بەسەر مرۆڤایەتیدا بهێنن و جیهان بخەنە بەردەم شەڕی ئەتۆمی و بایۆلۆجی و کوشتار و نابوتکردنی سیمای شارستانی ئەم سەردەمە.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی