سارا پارکەر هەڵسوڕاوی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ جێهێشتین

سارا پارکەر هەڵسوڕاوی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ جێهێشتین


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە سارا پارکەر هەڵسوڕاوی بەرگریکاری سەرسەخت لە مافەکانی پەنابەران ئەم بەیانیە لە نەخۆشخانەی بارنیت لە لەندەن ژیانئاوایی لێکردین و بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.

سارا پارکەر هەڵسوڕاوێکی بەرچاوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران ،ژنان، کرێکاران و بەرگریکار لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان بووە.هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەکان، کۆبوونەوە گشتیەکان بووە بۆ داکۆکی لە مافەکانی پەنابەران و دژ بە دیپۆرتکردنەوەیان تێکۆشاوە و دەیان کەمپەینی لەگەڵ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیدا بەڕێخستووە بۆ بەرگرتن بە ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ کوردستان.

بەداخەوە ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەرگیر بووە، تا دوا ساتەکانی یەخەی بەرنەدا و ئارەزووی ئەوی بۆ مانەوە و بەردەوامیدان بە کار و چالاکی و خۆێندنەوە مراند. سەرئەنجام ئەو جێیهێشتین و ڕێگای بەردەوامی لەپێناو ئازادی و مرۆڤدۆستی بۆ ڕێبوارانی جێهێشت.

بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە قوڵایی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بێستون بابان و هاوڕێکانی دەکەین و لەم خەمە گەورەیەدا لەپاڵیاندا ڕادەوستین.

سارا پارکەر بۆ هەمیشە لەدلماندا بە زیندویی دەمێنێتەوە و ڕێگای خەبات و تێکۆشانی بۆ ئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بەردەوام دەبێت.

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٣/٨/٢٠٢٢

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری  دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!

هەشتی مارس  بۆنەیەکی  میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی  جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *