چۆنییەتی داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا۰  

چۆنییەتی داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا۰  

دەتوانیت داواکاری پەنابەرێتی پێشکەش بکەیت کاتێک گەشتبیتە بەریتانیاو نەتوانیت بگەڕێیتەوە وڵاتەکەی خۆت بەهۆی بوونی مەترسی لە  سەر ژیانت۰

ئەگەر کەسوکارت لە بەریتانیان و تۆش گەشتویتەتە بەریتانیاو دەتەوێ بمێنیتەوەو نەگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەت ئەوا دەبێت مامەڵەی تایبەت ناسراو بە apply for a family of a settled person visa بکەیت۰ 

دوای پێشکەشکردنی مامەڵەی پەنابەرێتی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فەرمانبەرێکی تایبەت بە کاروباری کۆچبەران ئەنجام دەدەی کە ناسراوە بە screening و پاشان چاوپێکەوتنی بریاردان لەسەر دۆزییەی پەنابەرییەکەت لەگەڵ لێکۆڵەرەوەی دۆسییەکەت ئەنجام دەدەیت۰

لەباری پێدانی زانیاری هەڵە٫ ئەگەری هەیە تا ۲ ساڵ زیندانی بکرێیت یان ناچار بکرێیت بەریتانیا بەجێ بهێڵیت۰

دوای ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی یەکەم ناسراو بە screening ئاگادار دەکرێیتەوە کە چ شتێکت لەسەرە ئەنجامی بدەی۰

لە باری گۆرانی بارودۆختدا دەبێت دەسەڵاتداران ئاگادار بکەیت۰

بەشێوەیەکی گشتی ڕێگەت پێ نادرێت کار بکەیت لەو ماوەیەی کە هەڵسەنگاندن بۆ دۆسییەکەت دەکرێت۰

دەتوانیت هاوکاری لە پارێزەر وەر بگریت۰

ئەگەر منداڵیت و هیچ کەسێکت لە گەڵدا نییە ئەتوانی خۆت داوای مافی  پەنابەرێتی بکەی۰

بە شێوەیەکی گشتی لە ماوەی ٦ مانگدا وەڵامی داواکارییەکەت وەردەگریتەوە۰

شیاوێتیت: بۆ ئەوەی شیاوی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی بیت لە بەریتانیا، دەبێت ژیانت لە هەموو جێگەیەکی وڵاتەکەت لە مەترسیدا بێت و نەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆی۰

ئەگەر کەسێکی بێ وڵاتی ئەوا وڵاتی تۆ ئەو وڵاتەیە کە زۆر ترین کات تێیدا ژیاوی۰

ئەو هۆکارانەش کە وەک هەڕەشەو مەترسی دادەنرێن بریتین لە مەترسی لەسەر:

نەژاد

ئاین

ناسنامەی نەتەوەیی

بیروڕای سیاسی

هەرشتێکی دیکە کە ژیانت بخاتە مەترسییەوە لە بەر بارودۆخی کۆمەڵایەتی ٫ کلتوری٫ ئاینی و سیاسی وڵاتەکەت وەک کێشەی جێندەرو ئاراستە سێکسییەکان۰

دەشبێت بەجۆرێکبێت کە وڵاتەکەت نەتپارێزێت ئەوکاتە ئەو مەترسیانە بە هەند وەردەگیرێن۰

ئەگەر لە وڵاتێکی تری ئەوروپا داوای مافی پەنابەرێتیت کردبێ ئەوا ڕەنگە مامەڵەکەت ڕەتبکرێتەوە۰ 

ئەندامانی خێزانەکەت دەکرێت لە هەمان مامەڵەدابن٫ هەروەهاش دەتوانن سەربەخۆ مامەڵەی پەنابەری پێشکەشبکەن بەڵام ئەو کاتە بە شێوەیەکی  سەربەخۆو جیا لە تۆ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت۰

ئەو بەڵگەنامانە کە پێویستتە:

پاسپۆرت یان بەڵگەنامەی گەشتکردن٫ ناسنامە٫ جنسییە یان هەر شتێک کە پێت وابێت یارمەتیت دەدات لە مامەڵەکەتدا۰

پێویستت بە بەڵگەنامە ی جیاواز دەبێت بە پێی ئەوەی لەلای کەسێک دەژیت٫ یاخود بە تەنها دەژیت۰

ئەگەر لە خانووی خۆتدا دەژیت ئەوا پێویستە بەڵگەنامەیەک بهێنیت کا ناوت و ناونیشانتی لەسەر بێت٫ ئەمەش دەکرێت یەکێک لەمانە بێت:

‏ bank statement راپۆرتی بانکی

‏ housing benefit book دەفتەری وەرگرتنی پارەی خانوو

‏ council tax notice وەرەقەی باج

‏ tenancy agreementعەقدی خانوو

‏ household bill وەرەقەی باجی خانوو

ئەگەر لەلای کەسێکیش دەمێنیتەوە ئەوا دە بێت ئەو کەسە نامەیەک بنوسێت کە بەڕەزامەندی ئەو تۆ لەلای ئەو کەسە دەژیت۰ ئەم نامەیەش نابێ لە ۳ مانگ کۆنتر بێ۰ ئەو بەڵگەنامەیەش کە ناو و ناونیشانی ئەو کەسە بسەلمێنێ کە تۆ لەلای ئەمێنیتەوە ئەکرێ یەکێک بێت لەمانە 

‏housing benefit book

‏council tax notice

‏tenancy agreement

‏household bill

تۆمارکردنی مامەڵەی پەنابەرێتی۰

لەگەڵ هاتنەناوەت بۆ بەریتانیا لەسەر سنور یاخود کە خۆتگەیاندە بەریتانیاو خۆت دا بەدەستەوە٫ ئەوا یەکەم چاو پێکەوتنت کە ناسراوە بە screening ئەنجام دەدەیت کە لەگەڵ فەرمانبەرێکی دەزگای کۆچبەرانەو تێیدا باسی کەیسەکەت دەکەیت۰

لێرەدا چاوپێکەوتنەکە بۆ ئەوەیە بزانن تۆ کێیت و خەڵکی کوێیت۰ وێنەت دەگیرێت و پەنجە مۆرت لێوەردەگیرێت۰ پرسیارت لێدەکرێت بۆ دەتەوێ داوای مافی بەنابەرێتی بکەیت۰ دەتوانی بەڵگەی نوسراو لەگەڵ خۆت بهێنیت بۆ پاڵپشتی وتەکانت۰

دەتوانیت ناسنامەکانیشت لێرەدا پێشکەش بکەیت۰

دەبێت فەرمانبەرەکە لەوە ئاگادار بکەیتەوە ئەگەر خۆت یان ئەندامانی خێزانەکەت چارەسەری پزیشکیتان پێویست بێت۰ 

دەتوانیت داوای فەرمانبەرێکی ژن یان پیاو بکەیت بەڵام ڕەنگە هەموو کات داواکەت جێبەجێ نەکرێت

لە چاوێکەوتنی یەکەمدا لەسەر سنور پێویستە بە پاسه‌وانی سەر سنور بڵێی کە داوای مافی پەنابەری ئەکەیت. مامەڵەکەت تۆمار ئەکرێ و تەماشا ئەکرێ. ئەگەر پێویستت بە وەرگێربوو داوای بکە 

ئەگەر چاو پێکەوتنی یەکەمت لە ناو خاکی بەریتانیا کرد دەبێت کاتی چاوپێکەوتن وەربگری۰

پێویستە هەموو بەڵگە نامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتدا بەری ۰ئەگەر بێ مەوعید بڕۆی ئەگەری هەیە داوات لێبکرێت ڕۆژێکی تر بێیتەوە۰

 پێویستت بەوەنیە داوای مەوعید بکەیت ئەگەر هیچ شوێنێک نەبێت لێی بژیت. ڕاستەوخۆ بچۆ بۆ ناوەندی چاو پێکەوتن کە ڕۆژانە لە ڕۆژی دووشەممە تا هەینی 7:30 بەیانی تا 4:00 ئێوارە کراوەتەوە هەوڵ بدە زوو بڕۆیت تا چاو پێکەوتنەکەت تەواو بکەیت . هاوکاری دارای بۆ سەفەرەکەت وەرناگری.

چۆنیەتی وەر گرتنی چاوپێکەوتن:

ئەتوانیت لەڕێگای ژمارە تەلەفۆنی 02081964524 داوای چاوپێکەوتنەکە بکەیت ، دوای ئەوە خۆیان پەیوەندیت پێوە ئەکەنەوە۰هەندێ پرسیار دەربارەی خۆت و خێزانەکەت لێ دەکەن پرسیاری ئەوەت لێ ناکەن بۆچی داوای مافی پەنا بەرێتی ئەکەی۰ پەیوەندییەکە دەکرێت تا 30خولەک بخایەنێت۰ پرسیارت لێ ئەکرێت ئەگەر پێویستت بە شوێنی ماناوە بێت۰ ئەتوانیت هەروەها داوای وەرگێڕیش بکەیت۰

 لە کاتی گۆڕانی شوێنی نیشتەجێ بونت ناوەندی چاوپێکەوتن ئاگادار بکەرەوە .
دوای تەواو بونی چاوپێکەوتنی یەکەم کەیسەکەت ئەدرێت بە لێکۆڵەرەوەی تایبەت .
کارتێک کە بە Arc ناسراوە دەنێرێت بۆ ناونیشانەکەت. ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ نەتوانێت ئەو کارتەت بۆ بنێرێت ئەوە نامەیەکی چاو پێکەوتنت بۆ ئەنێرێت کە تیایدا نوسراوە کە پێویستە چی بکەیت.

لێکۆڵەرەوەی کەیس:چاو پێکەوتنێک لەسەر مافی پەنابەرێتی لەگەڵ لێکۆڵەرەوەی کەیسەکەدا ئەبێت ، ئەوان بڕیار ئەدەن لەسەر داوا کارییەکەت .
ڕێکارە یاساییەکانت بۆ ڕوون ئەکەنەوەو پێت ئەڵێن چی بکەیت لەو کاتەی کە چاواڕوانی هاتنەوەی بڕیارەکەی بۆ نمونە ڕۆشتن بۆ reporting meetings 

ئەگەر نەڕۆی بۆ ئەم چاو پێکەوتنە ئەگەری هەیە ڕەفز بکرێیتەوە ،ئەگەر هەر پێداویستیەکی تایبەتیت هەیە وەک کەم ئەندامی یان چارەسەری پزیشکی پێویستە  لێکۆڵەرەوەکەی لێ ئاگادار بکەیتەوە.

Arc

بۆ ئەوەیە پیشانی بدات کە تۆ داوای مافی پەنابەریت کردوە۰ ئەتوانیت بەکاری بهێنیت وەک ناسنامە هەروەها بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا تۆ مافی کار کردن یاخود وەرگرتنی خزمەتی تەندروستی و خوێندنت هەیە . پێویستە ARC لەگەڵ خۆت بەریت بۆreporting meeting ئەگەر arc یەکەت وەرنەگرتوە یاخود وونت کردوە ئەوە پەیوەندی بکە بە migrant helpتاکو ئاگادارییان بکەیت.

 پێویستە ژمارەی  Home Office یاخود port referens nummber یان بدەیتێ. 

ئەمەش ژمارە تەلەفونیMigrant Help 08088000630 لە دووشەممەوە تا هاینی لە کاتژمێر 9:30 تا 3:00شەو ئەتوانرێ پەیوەندییان پێوە بکرێت. 
ڕەنگە لە ناوەندێکی دیپۆرتکردنەوەی کۆچ بەراندا دەست بەسەر بکرێیت ئەو کاتەی کە چاوەڕوانی وەڵامی داواکارییەکەت ئەکەیت.یان ئازاد ئەکرێیت ئەگەر مافی مانەوەت لە ووڵاتی بەریتانیا وەربگری یان لەوێدا دەمێنیتەوە تا ئەو کاتەی ئەتکەنە دەرەوە لە بەریتانیا ئەگەر مافی مانەوەت وەرنەگرت۰ هەروەها دەکرێت دەست بەسەر بکرێیت و بکرێیتە دەرەوە لە بەریتانیا ئەگەر بڕیار درابێت ووڵاتێکی تر بەر پرسیارە لە پێدانی مافی پەنابەرێتی بە تۆ .
دەتوانیت دژی ئەم بڕیارە تانە بدەیت .


ئەگەر تۆ منداڵ بیت یاخود پیر بیت یاخود خێزانێکی منداڵ دار  یان ژنێکی سک پڕ بیت یاخود  قوربانی دەستی قاچاخ چیانی مرۆڤ بیت وە ڕوبەڕووی ئازاردانی دەرونی و جەستەی بوبیتەوە لەم بارو دۆخەنادا دەستگیر ناکرێیت .

چاوپێکەوتن بۆ بڕیاردان لەسەر وەرگرتنی پەنابەرێتی:

 چاوپێکەوتن  بۆ مافی پەنابەری بە ماوەیەکی کورت دوای یەکەم چاو پێکەوتن بەڕێوە ئەچێت ئەگەر نەڕۆی بۆ ئەم چاو پێکەوتنە ئەوە مامەڵەی مافی پەنا بەرێتیەکەت ڕەت ئەکرێتەوە۰ 

نامەیەکت بۆ دێتت کە کات و شوێنی چاوپێکەوتنەکەی تیادا نوسراوە.
دەتوانی نامەیەکی نوسراو بۆ لێکۆڵەرەوەکەت بنێریت بە زمانی ئینگلیزی بەر لە چاوپێکەوتنەکەت بۆ پشگیری کردن لە مامەڵەی پەنابەرێتیەکەت لەم نامەیەدا دەبێت ژمارەی Home office تیا بێت .
چاوپێکەوتنەکە بەشێوەیەکی گشتی  بە تەنیاو بە بێ ئەندامانی خێزانەکەت دەکرێیت ئەگەر پێویستت بە وەرگێڕ بوو وەرگێڕ ئامادە ئەبێت . ئەو زانیارانەی کە تۆ دەیدەیت بە دەستەوە بە پارێزراوی ئەمێنێتەوەو دەسەڵات دارانی ووڵاتەکەت ناتوانن بیان بینن۰ئەم چاو پێکەوتنە بەکار بهێنە بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە کە ژیانی خۆت لە ووڵاتەکەدا چۆن لە مەترسیدا بووە بۆچی ئەترسی لە گەڕانەوە بۆ ووڵاتەکەت . لەوانەیە هەندێک پرسیارت دەربارەی هەندێک بابەتی قورس لێ بکرێت بەڵام گرنگە کە تۆ ڕوونی بکەیتەوە چی بەسەر تۆو خێزانەکەتداهاتووە، پێویستە هەمووشتێک بە ڵێکۆڵەرەوەکەبڵێیت کە دەتەوێت وەک سەرنج وەریبگرێتو  هەموو ئەو شتانه‌ش کە لە دژی تۆن بیخەرە ڕوو هەموو ئەو بەڵگانەش پیشان بدە کە هەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی تۆ ئەسەلمێنن ڕەنگە داواتلێبکرێت بەڵگە نامەی زیاتر بنێریت بۆ ڵێکۆڵەرەوەکە هەروەها ناسنامەو پاسپۆرت و تۆمارە پزیشکیەکان لەگەڵ خۆت بهێنیت ئەگەر پێتن۰

لێکۆڵەرەوەکە ھەموو وتەکان لە بەڵگەنامەیەکدا کە بە تۆماری چاو پێکەوتن ناسراوە تۆمار دەکات و لە کۆتایشدا وێنەیەک لە تۆمارەکە دەدات بە تۆ.

دەتوانی بۆ ئەم چاوپێکەوتنە پارێزەر لەگەڵ خۆت ببەیت.  دەتوانی بپرسی ئایا حکومەت خەرجی پارێزەرەکە دەگرێتە ئەستۆ؟

ئەگەر پارێزەرەکەشت لەگەڵ نەبێت ئەوا چاو پێکەوتنەکە بەرێوە دەچێت. ناتوانی داوای کاتی زیاتر بکەی تا پارەزەرێک بگریت. دەتوانیت داوا بکەیت چاوپێکەوتنەکەت بە دەنگیش تۆمار بکرێت ئەگەر پارێزەرت نەبوو.بۆ ئەمەش دەبێت ڕۆژێک پێش وەخت لێکۆڵەرەوەکەتی لێ ئاگادار بکەیت .

وەرگرتنی وەڵام.:

بەشێوەیەکی گشتی لەماوەی ٦ مانگدا بریار لە کەیسەکەت دەدرێت.لەکاتی ناڕوونی زانیارییەکاندا، دەکرێت زیاتر بخایەنێت و چاوپێکوتنی دیکەت بۆ دابنرێت. بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر دواکەوتنی بڕیارەکە پەیوەندی بە پارێزەرەکەتەوە بکە.

ئەگەر وەڵامی بەڵێت وەرگرت ئەوا دەکرێ

  1. بەھۆکاری سیاسی مافی پەنابەرێتی بۆ ٥ ساڵ وەرگریت و دەتوانی داوای مانەوەی ھەمیشەیی لە بەریتانیا بکەی

  2. یان لەسەر بنەمای مرۆیی دەتوانی بمێنیتەوە واتا شیاوی پەنابەرێتی نیت بەڵام دەتوانی بۆ ٥ ساڵ بمێنیتەوەو پاشان داوای مافی مانەوەی ھەمیشەیی بکەیت.

ئەگەر بەھۆکاری سیاسی یان مرۆیی مافی مانەوەت وەرنەگرت ئەوا بەھۆکاری جیاوازی تر مافی مانەوەت دەدرێتێ و کاتی مانەوەکە بە پێی جۆری کەیسەکەت و بارودۆخت دەگۆڕێت. ڕەنگە توانای درێژکردنەوەی ماوەکەت ھەبێ و لەکۆتایدا بتوانی داوای مافی مانەوەی ھەمیشەیی بکەیت. 

ئەگەر ھاتوو وەڵامی نەخێر وەربگریت ئەوا داوات لێدەکرێت بەریتانیا بەجێ بھێلیت لە کاتێکدا کە لێکۆڵەرەوەکە بریاری دابێت لەسەر ئەوەی کە ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ مانەوەت 

ڕەنگە بتوانی تانە لە بڕیارەکە بدەیت. ئەگەر لە کاتی دیاریکراودا تانە نەدەیت یان تانەکە ڕەت بکرێتەوە ئەوا دەبێت بەریتانیا بەجێ بھێڵیت. ئەشتوانی بەخواستی خۆت بگەرێیتەوەو لەم بارەدا ھاوکاری مادی دەکرێیت. 

بەرلەوەی ناچار بکرێیت بەریتانیا بەجێ بھێڵیت نامەیەکی ئاگادار کردنەوەت بۆ دێت. ئەگەر ھەر وڵاتت بە جێ نەھێشت ئەوا لەناکاو دەسگیر دەکرێیت و دەبرێیتە سەنتەری دیپۆرت کردنەوەو لەوێوە دەکرێیتە دەرەوە لە بەریتانیا. 

لەوکاتەی کە ھێشتا بریار لەسەر کەیسەکەت نەدراوە دەتوانی ھاوکاری لە و لایەنانە وەربگری کە تایبەتن بە ھاوکاری پەنابەران، ئەوان دەتوانن کۆمەڵێک  ڕوون کردنەوەت بدەنێ  وەک چۆنییتی گرتنی پارێزار،  چارەسەر کردنی کێشەی شوێنی نیشتەجێبوون، چۆنییەتی مامەڵە کردن لە گەڵ دەزگاکاندا، یان دۆزینەوەی خوێندنگاو کۆرسی زمان .

دەتوانی ڕاوێژی یاسایی بۆ یارمەتی کەیسەکەت وەر بگریت.

ئەگەر شیاوێتی پەنابەرێتیت تێدا بیت ئەوا ڕەنگە لە دوای چاوپێکەوتنی یەکەم بتوانی ھاوکاری مادی و شوێنی مانەوە وەربگریت.

ئەگەر خۆویستانە(خۆبه‌خشانه‌) بگەرێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت ئەوا دەکرێ ھاوکاری ماددی وەربگریت.

ئەگەر تەمەنت لە ١٨ ساڵ کەمترە و کەسێک یان خزمێکت لەسەرو ١٨ ساڵەوەیەو مامەڵەی پەنابەری پێشکەش کردوە، تۆش دەبێ وەک بەشێک لەو مامەڵەیە مامەڵەکەت پێشکەش بکەی. 

سودمەند نابیت لە خزمەتە کۆمەڵایەتیەکان social services.

پێویستە سیستەمی walk-in لە بەشی چاوپێکەوتنی یەکەمدا (screening Asylum)بەکار بھێنیت . ئەگەر کەسێکی پێگەشتوت ھەیە و بە شێوەیەکی ڕەسمی  ئاگای لێت دەبێت ئەوا دەبێت لە بەشی چاوپێکەوتنی یەکەم لە سیستەمی walk-in لەگەڵت ئامادە بێت.

ئەگەر لەگەڵ چەند خزمێکت دەژیت، ئەوا ئەو کەسەیان کە لە رووی خوێنەوە نزیکترین کەسە لێتەوەو ئامادەیە نوێنەرایەتی بکات، ئەوا ئەو کەسە دەبێت ئامادە بێت لە چاوپێکەوتنی یەکەم. کەسە پێگەشتوەکە دەبێت بەڵگەی وەک وێنەو پاسپۆرت یاخود مۆڵەتی شۆفێری بخاتە بەردەست.

ئەگەر کەسێکی پێگەشتووت نییە کە بە رەسمی لە تۆ بەرپرسبێت ئەوا دابێت بڕۆیت بۆ لای پۆلیس.

پێویستە کاتی چاوپێکەتنی یەکەم(screening )لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی 020 8196 4524 تۆمار بکەیت کە لە دووشەممەوە تاکو ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتژمێر  ٩ بۆ ٤:٤٥ ئێوارە کراوەیە وە ڕۆژانی ھەینی لە کاتژمێر ٩ تا ٤:٣٠ ئێوارە کراوەیە.

پێویستت بەم زانیارییانە دەبێت بۆ تۆمارکردنی چاوپێکەوتنەکەت ;

ناو، بەرواری لە دایکبوون، نانسنامەی نەتەوەیت، ژمارەی پاسپۆرت یاخود جنسییە.

ئەگەر ئەوانت نەبوو ئەوا ناو و زانیاری ئەوکەسە بدە کە ئاگی لێتە و لەگەل ھەموو زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستیت.

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه‌ ته‌رجه‌مه‌ کراوه‌ و له‌ ماڵپه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا وه‌رگیراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاسنا بوون به‌ داوای مافی په‌نابه‌ری له‌ به‌ریتانیا

For more information read the guidance on processing asylum applications from children.

For more information please see the link of the Home office UK government web page below:

https://www.gov.uk/claim-asylum

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *