9 دژ بە گوشارەکانی دەسەڵاتداران بۆ سزادانی مامۆستایان و وانەبێژان دەنگی ناڕەزایەتی دەردەبڕین! با پێکەوە بۆ پشتیوانی لەخواستە ڕەواکانی مامۆستایان و وانەبێژان لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەندەن بەشداری بکەین. رۆژی :پێنج شەممە ١/٢/٢٠٢٤ رۆژی پێنج شەممە 2024/2/1 کاتژمێر 1تا2 ی پاشنیوەڕۆ ناونیشان: بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەلەندەن KRG 2 Hobart Pl, London SW1W 0HU نزیکترین ئیستگاکانی قیتاری ژێرزەوی: Victoria Station and Hyde park Corner Station لەدریژەی هەوڵەکانمان بۆ ڕاکیشانی هاوپشتی جیهانی بۆ ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لە کوردستان بۆ خواستی موچەو دامەزراندن و پلە بەرزکردنەوە هەروەها دژ بە سزادان و هەڕەشەو چاوسورکردنەوەی دەسەڵات بەرامبەر بە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان، ئێمە لەدەرەوە بۆ پشتیوانی لە داواکاریەکانی مامۆستایان و وانەبێژان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێكدەخەین. داواکارین لەهەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستان لەپاڵ خواستەکانی مامۆستایان و وانەبێژانداو دژ بەکردەوەی سەرکوتگەری و دژە ئازادی دەسەڵات، لە گەڵمان بەشداری ئەم خۆپیشاندانە بکەن. رێکخستنی بەریتانیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان – فیدراسیۆنی سەراسەری عێراقی لەبەریتانیا 07476204121 – 07720291516