مه‌رجه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زننامه‌ی به‌ریتانی

دڵنیا ببەرەوە لەوەی کە ئەتوانی داوای ڕەگەزنامەی بەریتانی بکەیت. باوترین جۆر پێی دەوترێت (Naturalisation)    

دەتوانی بەم شێوە داوای ڕەگەزنامەی  بەریتانی بکەی ئەگەر:

  1. ١٨ یاخود لەسەرو ١٨ ساڵەوە بیت. کەسایەتییەکی خاوێنت ھەبێ بۆ نمونە ھیچ تۆمارێکی تاوانباریت نەبێت، وە ھیچ فێڵێکت لە وەزارەتی ناوخۆ نەکردبێت یان تێکەڵ بە ھەراسانکردنی پەنابەری نەبوبێتی لە ماوەوی ١٠ ساڵی ڕابردوودا.

  2. ئەگەر بتەوێ بەردەوام لە بەریتانیا بژی

  3. فێری زمانی ئینگلیزی بوبێتیت و ئاشنای ژیانی بەریتانیا بیت.

  4. مەرجەکانی مافی مانەوەت تیابێت.

  5. دەبیت بەلانی کەمەوە ٥ ساڵ لە بەریتانیا ژیابیت بەر لە پێشکەشکردنی مامەڵەکە و لەو پێنج ساڵەدا نابێت زیاتر لە ٤٥٠ ڕۆژ لەدەرەوەی بەریتانیا ژیابیت و نابێت لە دواھەمین ١٢ مانگدا ٩٠ ڕۆژ لە دەرەوەی بەریتانیا ژیابیت

  6. ئەگەر لە ئەوروپاو لە وڵاتێکی دەرەوەی ناوچەی بازرگانی ئەوروپای ناسراو بە (EEA) دەژیت و لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا لە بەریتانیا مانەوەی ھەمیشەیت وەرگرتبێت.  

  7. ئەگەر لە وڵاتێکی ناو ناوچەی بازرگانی ئەوروپا دەژیت دەبێت بەڵگەنامەی مانەوەی ھەمیشەیت پێبێت و پێشێلکاری ھیچ یاسایەکی پەنابەرێتیت نەکردبێ لە بەریتانیا.

مەرجەکان جیاواز دەبن ئەگەر ھاوسەرەکەت یان ھاوژینەکەت ھاوڵاتی بەریتانی بێت.

ئەگەر بە ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی کاروباری پەنابەراندا تێپەر نەبوبێتی ئەوا ئەو کاتەی لە بەریتانیادا ژیاویت ھەژمار ناکرێت. بۆ نموونە ئەگەر وەک دیپلۆمات یان ئەندامی ھێزێکی چەکداری میوان لە بەریتانیا بیت. بەر لەپێشکەشکردنی مامەڵەکە ھەموو ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە لە ھەندێ باردا دەتوانی تەنھا لەڕێگەی (Registration) ببیت بە خاوەنی ناسنامەی بەریتانی.

تا ئەو کاتەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە، ھیچ گۆرانکارییەک بەسەر بارودۆخ و مافەکانی ھاوڵاتیانی وڵاتانی تری ئەوروپا کە لە بەریتانیا دەژین نایەت، بەھەمان شێوەش بۆ ھاوڵاتیانی بەریتانی کە لە وڵاتانی ئەوروپی دەژین.

  1. ئەگەر منداڵەکەت لە خوار ١٨ ساڵەوەیە دەتوانی تۆ مامەڵەکەی بۆ پێشکەش بکەی. پێویستیشی بە دەرچوون لە تاقیکردنەوەی (ژیان لە بەریتانیا) نییە.

بۆ زانیاری زیاتر ڕێبەری MN1 بخوێنەرەوە

کرێی تێچونی مامەڵەکە جیاوازە بۆیە دەبێت لەوبارەوە زانیاریەکان بدۆزیتەوە.

ئەگەر ھاوژینەکەت ھاوڵاتی بەریتانیا بێت ئەوا دەتوانی داوای ناسنامەی بەریتانی بکەیت ئەگەر:

  1. ١٨ یاخود لەسەرو ١٨ ساڵەوە بیت. کەسایەتییەکی خاوێنت ھەبێ بۆ نمونە ھیچ تۆمارێکی تاوانباریت نەبێت.

  2. فێری زمانی ئینگلیزی بوبێتیت و ئاشنای ژیانی بەریتانیا بیت.

  3. مافی مانەوەی ھەمیشەیت ھەبێت.

 تا ئەو کاتەی ھاوژینەکەت لە دەرەوەی وڵات بۆ بۆ حکومەتی بەریتانیا ئیشنەکات یان لە ڕێکخراوێک نەبێت کە زۆر لە حکومەتەوە نزیک بێت، تۆ دەبێت بەلانی کەمەوە ٣ ساڵ لە بەریتانیا ژیابیت و نابێت لە ماوەی ئەو ٣ ساڵەدا  ٢٧٠ ڕۆژ لە دەرەوەی بەریتانیا بوبێتی وە ناشبێت لە دواھەمین ١٢ مانگدا ٩٠ ڕۆژ لەدەرەوەی بەریتانیا بوبێتی. ھیچ یاسایەکی پەنابەریت نەشکاندبێ.

ڕێگاکانی پێشکەشکردنی مامەڵەکە.

سێ ڕێگا ھەیە بۆ بەدەستھێنانی ڕەگەزنامەی بەریتابی لە ڕێگەی Naturalisation وە، ئەوانیش:

  1. پێشکەشکردنی مامەڵەیەکی کەسی: فۆڕمێکی تایبەت پڕدەکەیتەوە کە لەگەڵیدا زانیاری شێوازی پڕکردنەوەکەی لەگەڵدایە و پێشت نیشاندەدات ئەگەر بەڵگەنامەیەکی ترت پێویست

  2. پێشکەشکردنی مامەڵەکە لە ڕێگەی بەکارھێنانی (NCS) (سیستمی پشکنینی نەتەوەیی) کە لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئەو ناوچەیەی کە لێی دەژیت بەڕێوە دەبرێت وئەوان یارمەتیت دەدن لە پێشکەشکردنی مامەڵەکەدا

  3. لە ڕێگەی نوێنەرەوە.

کە ئەم نوێنەرە دەکرێت کۆمپانییایەکی تایبەت یان کەسێک بێت کە دەتوانێت ھاوکاریت بکات لە پێشکەشکردنی مامەڵەکەدا. دڵنیا ببەرەوە کە ئەو کەسە یان دەزگایە لە نوسینگەی کۆمسیاری کاروباری پەنابەران(OISC)تۆمارکراوە. ھەروەھا دەتوانی ھەندێک پارێزەر(solicitor,barristers) بەکار بھێنیت کە لە (OISC) یش تۆمار نەکرابێ, کە لەم یانانەی خوارەوەدا خۆیان دەبیننەوە:

  • General Council of the Bar 

  • Law Society of England and Wales

  • Chartered Institute of Legal Executives

  • Faculty of Advocates

  • Law Society of Scotland

  • General Council of the Bar of Northern Ireland

  • Law Society of Northern Ireland

سەبارەت بە تێچونی مامەڵەکە پێویستە لەو بارەوە خۆت پڕ زانیاری بکەی.

زانیاری بایۆمەتری:

 پێویستە زانیارییە بایۆمەتریەکانت(پەنجەمۆرو وێنە) بخەیتە بەردەست ئەمەش ١٩,٢٠ پاوەنی تێدەچێت، وەزارەتی ناوخۆ(Home Office) ئاگادارت دەکاتەوە کە چ کاتێک زانیارییە بایۆمەتریەکانت ڕادەست بکەی کە ئەم زانیاریانە ھەڵدەگیرێن تا ئەو کاتەی ئامادەی بۆنەی بەھاوڵاتی بوونەکە(بەدەستھێنانی ڕەگەزنامەکە) دەبیت

مامەڵەکەت ڕەوانەی کوێ بکەیت؟

مامەڵەکەت و بڕی تێچونەکی و ھەر بەڵگەنامەیەکی تر کە ھەتە بنێرە بۆ:

UKVI 

Department 1 

The Capital 

New Hall Place 

Liverpool 

L3 9PP 

بۆ ناوچە بەریتانییەکانی دەرەوەی وڵات مامەڵەکە بنێرن بۆ پارێزگاری ناوچەکەتان.

بۆ ھەموو وڵاتەکانی تر مامەڵەکەتان بنێرن بۆ:

UK Visas and Immigration 

PO BOX 306 

Liverpool 

L2 0QN 

دوای پێشکەشکردنی مامەڵەکەت نامەیەکی پشتراسکردنەوەت بەدەست دەگات. ڕەنگە تاوەکو ٤ ھەفتە بخایەنێت تا نامەکەت پێدەگات.

بڕیاردان لەسەر مامەڵەکەت بە شێوەیەکی گشتی تا ٦ ھەفتەی پێدەچێت، ھەندێک لە مامەڵەکان دەکرێ زیاتر لەو کاتەیان پێبچێت.

ئەگەر مامەڵەکەت پێویستی بە زانیاری و بەڵگەی زیاتر بێت ئەوا ئاگادار دەکرێیتەوە. وە ئەگەر ھەر گۆڕانکارییەک بەسەر بارودۆختدا بێت، بۆ نموونە ئەگەر ماڵەکەت بگوازیتەوە یان خێزان پێکبھێنیت یان دەسگیربکرێیت، ئەوا دەبێت ناوەندی ڤیزاو پەنابەری بەریتانیای لێئاگادار بکەیتەوە. دەتوانی لەڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە ئاگادارییان بکەیتەوە:

nationalityenquiries@homeoffice.gsi.gov.uk

ئەگەری ھەیە داوات لێبکرێت لە کۆبونەوەیەکدا بەشدار بیت کە پێویستە بە بێ وەرگێر قسە بکەی.

بۆنەی بە ھاوڵاتی بوون.

 داوات لێدەکرێت جێگایەک لە بۆنەی بەھاوڵاتی بونەکە بۆ خۆت بگری دوای ئەوەی داواکارییەکەت پەسەند دەکرێت و لەسەروی ١٨ ساڵەوە بیت

بە شێوەیەکی گشتی دەتوانی ٢ میوان لەگەڵ خۆت ببەی. دەبێت بانگھێشنامەکە لەگەڵ خۆت ببەی بۆ بۆنەکە.

تێچونی بۆنەکە ٨٠ پاوەنە.

بۆنەکە لە بەریتانیا:

ئاھەنگەکە بەشێوەیەکی گشتی لە شوێنێکی نزیک لە شوێنی نێشتەجێبوونت بەڕێوە دەچێت.

ئاھەنگی بە ھاوڵاتی بوونەکە لەلایەن ئەنجومەنی ناوچەکەتەوە بەڕێوە دەچێت و بە گشتی بە گرووپ ئەنجام دەدرێت. ئاھەنگەکە لە ئەنجومەن تۆمار بکە و دەتوانی داوای بۆنەی تایبەت بکەیت.

داواکردنی بۆنەکە لە دەرەوەی بەریتانیا :

ئەگەر لە دەرەوەی بەریتانیا  دەژیت دەتوانی داوا بکەیت بۆنەکە لە کونسوڵخانە بەریتانیای ئەو وڵاتەی کە لێی دەژیت بەڕێوە بچێت. ئەگەر تەنھا بە سەردانێک بۆ چەند مانگێک لە دەرەوەی وڵاتی ئەوا ڕەنگە داوات لێبکرێت ئاھەنگەکە دوا بخەیت تا دەگەڕێیتەوە.

ئەگەر پلانی ئەوەت ھەبێت کە ماوەیەکی درێژتر لە دەرەوە بیت ئەوا ڕەنگە داوات لێبکەن کە بیسەلمێنێ کە تۆ دەتەوێت بۆ ھەمیشە لە بەریتانیا بژیت

لە کاتی ئاھەنگەکەدا داوات لێدەکرێی سۆندی دلسۆزی بخۆیت، یان ئەگەر نەتویست سوێن بخۆت، ئەوا دڵنیای بدەیت. ھەروەھا پەیمانیش بدەیت کە تۆ ڕێز لە ماف و ئازادی و یاساکانی بەریتانیا بگریت. لە کۆتای ئاھەنگەکەدا بەڵگەنامەی بە ھاوڵاتی بونەکەو پاکێتی بەخێرھاتنت پێشکەش دەکرێت.

ھەندێک لە ئەنجومەنەکان وێنەو ڤیدیۆی ئاھەنگەکە ئەفرۆشنەوە. ئەگەر بتەوێت بەشداری نەکەیت ئەوا دەبێت سوێندی یان بەڵێنی دڵسۆزی بدەیت

ئەگەر بتەوێ ببیتە ھاوڵاتی بەریتانی ناوچەیەکی بەریتانی لە دەرەوەی بەریتانیا ئەوا پێویست ناکات ئامادەی ئاھەنگەکە بیت.

دوای بەدەستھێنانی ڕەگەزنامەی بەریتانی:

لە گەڵ بەدەستھێنانی ڕەگەز نامەکەت مافی مانەوە بایۆمەترییەکەت (Biometric Residence Permit)(BRP) بگەڕێنەوە بۆ (Home Office) لە ماوەی ٥ رۆژدا.  (BRP)ییەکەت ببڕەو بیکە بە چوار کەرتەوەو بیخە ناو زەرفێکی نامەی بێ پەنجەرەوە، لەگەل تێبینیەک کە تێیدا نوسیوتە (BRP)ییەکەم ئەگەڕێنمەوە چونکە ڕەگەزنامەی بەریتانیم بەدەستھێناوە. لە ناو تێبینییەکەدا دەبێت ناو و بەرواری لە دایکبون لەگەڵ ژمارەی بەڵگەنامە(Document Number) کە لە بەشی پێشەوەی کارتەکەدا نوسراوە تێدابێت. (BRP) دەنێریت بۆ ئەم ناونیشانە:

PO Box 195 

Bristol 

BS20 1BT

ئەگەر لە ماوەی ٥ ڕۆژدا نەیگەڕێنیتەوە ئەوە ١٠٠٠ پاوەند سزا دەدرێیت 

گەشتکردن لە بەریتانیاوە یان بۆ بەریتانیا:

تەنھا دەتوانی بۆ یان لە بەریتانیاوە گەشتبکەت ئەگەر پاسپۆرتی بەریتانیت ھەبێت یان مافی (Abode Certificate) ھەبێت. بە (BRP) یان ڕەگەزنامەی بەریتانی ناتوانی گەشتبکەی.

بۆ زانیاری زیاتر تەماشای ئەم لینکە بکە:

https://www.gov.uk/browse/citizenship

تیبینی:

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ مالپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا وه‌رگیراوه به‌مه‌به‌ستی پیشکه‌شکردنی زانیاری به‌ په‌نابه‌ران له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی‌ له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی‌ ته‌رجه‌مه‌کراوه‌؛

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *