ا–٢٢ کەیس لە رێگاو پشتیوانی فدراسیۆن قبوڵ بوون و G number یان بۆ چۆتە سەفارەتەکانی کەنەدا و چاوەرێن بۆ مقابەلەو سەفەر کردن دوای ئەوەی کە کەیسەکانیان وەک پەناهندە وەردەگیرێت
٢– ٧ خێزان کە سەرجەم ئەندامەکانیان دەگاتە ٢٢ کەس گەیشتنە کەنەدا و بەیارمەتی فیدراسیۆن و هاوکارانی نیشتەجێ کران
٣– ٩ کەیسی ترمان ئامادە کراون بۆ ناردن بۆ ئیمەیگرەیشن تاکوو G number یان بۆ وەربگیرێت
٤– یارمەتی دانی حەوت کەیسی پەناهندە لەناو کەنەدا کە داوای پەنابەریان کردووە لە چەشنی پەیدا کردنی محامی و تەرجوومەو پەیدا کردنی نیشتەجێ و کار پەیدا کردن
٥– وەڵامی رۆژانەی تەلەفۆنی خەلکی ناو کۆمنتیەکەمان لە سەر هەر کارەکی پەنابەری و کۆچ بەری لە چەشنی کاری ڤیزای سەردانی و خوێندن و کار کردن و سپانسۆری هاوسەر و کەس و کاریان
٦– یارمەتی دانی پرکردنەوەی فۆرم لە هەر بوارەکی پێوست بو بێت لە چەشنی پرکردنەوەی فۆرمی یارمەتی دەوڵەتی و دسەیبڵتی و پاسی ناو شار و خەستەخانەو داواکاری فیزا بە رێگای ئۆن لاین کە ئەمانە هەموو بە بێ بەرامبەر کراون