تەرمی ئاڤان نەجمەدین لە ڕێوڕەسمێکدا بەخاک سپێرا

دۆێنی هەینی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ لە شاری لیڤەرپولی بەریتانیا لەڕێوڕەسمێکدا  تەرمی  ” ئاڤان نەجمەدین” ، قوربانیەکی تری  پیاوسالاری و  توندوتیژی و کوشتنی ژنان  بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئاڤان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕەوەندی کوردی و بەرپرسیارانی ھەردوو ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە خاک سپێرا.

ئاڤان نەجمەدین رۆژی دووشەمە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ جەستەی بەچەق شیۆێنراوی لە شاری ستۆک ئۆنترێنت لە ولاتی بەریتانیا دەدۆزرێتەوە دوایی ئەوەی قوتابخانەی مناڵەکانی ئاگاداری پۆلیس دەکەنەوە کە دایکی ٤ مناڵ دوا دەکەوێت لە وەرگرتنەوەی مناڵەکانی، پاش ئەوە پۆلیس سەردانی ماڵی ئاڤان دەکات جەستەکەی بە شێواوی لە مەتبەخی ماڵەکەدا دەدۆزرێتەوە و دوایی لێکوڵینەوە،  ٣ کەس لەوانە کە  یەکێکیان هاوسەری ئاڤان و برایەکی هاوسەرەکەی دەستگیر دەکرێت، پاش لێکوڵینەوە هاوسەری ئاڤان دان بەتاوانەکەدا دەنێت و تا ئێستا پشکنین و لێکۆلینەوە لە کەیسی ئاڤان بەردەوامە و دادگایکردنی دووەمی خراوەتە مانگی ١٢ ئەمساڵەوە.

دوایی ئەوەی  رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەلاتی ناوەڕاست لەسەر ئەو تاوانە ئاگادارکرایەوە دەستبەجێ پەیوەندیی بە کەسوکاری ئاڤانەوە گیرا و بەدواداچوون لەسەر ئەو کەیسە دەستیپێکرد، پاشان ئەوەی کوشتنی ئاڤان بەرای گشتی گەیانرا  وئامادەیەکان لەلایەن هەردوو رێکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەلاتی ناوەڕاست وفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی گیرایە بەر بەمەبەستی هاوکاری کەسوکاری ئاڤان لە چونە پێشەوەی پرۆسەی بەدوادا چوونی ئەو کەیسە و هەوڵەکان بەردەوامن تا گێڕانەوەی هەر چوارمناڵەکە بۆ نێو ئامیزی کەسوکاری ئاڤان.

لەهەنگاوی یەکەمی  ئەو هەوڵانەدا لەسەر هاوکاری و یارمەتی کۆمەڵێک خەڵکی دڵسۆزو ئازادیخواز لە رەوەندی کوردی و کەسوکاری ئاڤان تێچونی بەخاک سپاردنی ئاڤان لە ئەستۆ گیرا و دۆینی بە ئامادەبوونی خۆشک و زاواو کەسوکاری ئاڤان و (سەوسەن سەلیم بەرپرسی رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەلاتی ناوەراست و دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی) لەڕێو ڕەسمێکدا تەرمی ( ئاڤان نەجمەدین) ٣٢ساڵ بە خاک سپێرا بەدوای ئەوەدا  (سەوسەن سەلیم و دەشتی جەمال)  سەرباری  دڵگرانی و هاوخەمی لەگەڵ کەسوکاری ئاڤان،  لە وتەیەکدا لەسەر هۆکارەکانی کوشتنی ژنان لەکوردستان و لە ئەوروپا و جێگاوڕێگای تاکی کۆمەڵگاو خەڵکی یەکسانیخوازو ئازادیخواز و رێکخراوەکانی لە بەرگرتن بە دیاردەی کوشتنی ژنان و ئه‌و دابو نەریتە کۆنەپەرست و  پیاوسالاریە کە بوونه‌ته‌ به‌شێک له‌سه‌رخانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می  سیاسی و ئیداری و که‌لتوری و یاسایی لە کوردستان و دەستبردن بۆ چارەسەری کێشەکانی ژنان و هەڵاواردنیان لە کۆمەڵگادا، به‌پێویست ده‌خاته‌ گرەوی ڕیشەکێشکردنی سەرچاوەکانی ئەو دیاردەیەو یەخە گرتنی دەسەڵاتداران کە ئاوێنەی کۆمەڵگان، قسەوباسیان پیشکەشکرد وە هەروەها تاکیدیان کردەوە  هەمیشە  دژ بە توندو تژی و کوشتنی ژنان  سەنگەری داکۆکیکار دەبن لە مافەکانی ژنان ..

پاشان ئامادەبوانی ئەم ڕێو ڕەسمە  کە لە شارە جیا جیاکانی بەریتانیاوە هاتبوون بە گوڵدانان لەسەر گڵکۆی ئاڤان هاوخەمی و هاوسۆزیان لەگەڵ کەسوکاری ئاڤان دەربڕی.

لینکی بەڕێوە چوونی ڕێو ڕەسمەکە:

https://www.facebook.com/kmewok/videos/283607102268979/

رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٢٧ئۆکتۆبەری ٢٠١٨

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *