ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارو دۆخی پەنابەران لە کەمپی سامۆس فەهمی عەزیز

لە دورگەی سامۆسی یۆنان کە نزیک تورکیایە، زیاتر لە چوار هەزار پەنابەر لەنیو کەمپیکی پچوکی دوور لەشاری سامۆس جێگیر کراون ..ئەوەی شایەنی باسە ئەم کەمپە سەرەتا دروستکرابوو بۆ جیگیرکردنی ٤٠٠ پەنابەر بەلام لە ئێستادا زیاتر لە ٤ هەزار پەنابەری ڕۆژهەلاتی ناوەراست وباکووری ئەفریقای لە خۆگرتوە وزۆرینەی زۆری پەنابەرەکان لەنیو چادردان ، کە چادرەکان سادەترین پێداویستیەکانی تیدا نیە..

کەمپەکە کەوتۆتە بەرزاییەکەوە لە پال شاخێکدایە کە زۆر سەختە ژنانو منالان وبەتەمەنەکان بچنە خوارەوەو دووبارە سەرکەونەوە بۆ ناو کەمپەکە گەرپیویستیەکیان هەبێت لەناو بازار یان بیانەوێت بچنە خوارەوە بۆ نامە ناردنێک لە پۆست یان پارە وەرگرتن کە لەکەسوکاریانەوە بۆیان دەنیرێت…ئەم چەند هەزار پەنابەرە لە جێگایەکی سەختو هەورازو ساردو تەڕودژواردا نیشتەجێکراون کە ناتوانن ئازادانە ئەم دورگەیە جێبهێڵن…سەرماو ڕەشەباوباران بۆتە هاودەمی پەنابەران ..لە ڕاستیدا پەنابەران لەم جێگەیەدا فەرامۆشکراون وداخوازیەکانیان وەلام نادرێتەوە..پەنابەران چەندەها مانگ لەم کەمپە پەنابەریەدا بەسەر دەبەن تاکو چاوپێکەوتنی پەنابەریان لەگەل دەکرێت وە پاش چاوپێکەوتنەکەش دەبێ بەلایەنی کەمەوە چەند مانگێک چاوەرێ بکەن پاشان وەلامی داوای پەنابەریکەیان دەدرێتەوە، بەلام ئەوەی دەبینرێت پەنابەرانێکی زۆر ١٠ بۆ ١٨ مانگ چاوەڕێ دەکەن پاش چاوپێکەتن هێشتا وەلام بەداواکانیان نادرێتەوە.وە تەنانەت کاتێک وەلامی پەنابەرێکەیان ڕەتدەکریتەوە بەپرۆسەیەکی ئیجگار دورو دریژو ناشەفاف و نارۆشندا تێدەپەرن بەتایبەتی کاتیک داوای پێداچوونەوە دەکەن بەسەر کەیسەکانیان..لەرووی باری تەندروستیەوە ئەم کەمپە زۆر کەموکوری هەیە چونکە پەنابەران بەهۆی باری گوزەران وژیانیان زوو نەخۆش دەکەون بەتایبەتی منالان و بەتەمەنەکان کە پیویستیان بەچارەسەری دەستبەجێ یە بەلام بەداخەوە ئیمکاناتی تەندروستی زۆر کەمە وە ئەو تەنها نەخۆشخانەیەیی کە هەیە لە شارەکەدا ناتوانی چارەسەری تەواوی نەخۆشیەکان بیت بۆ پەنابەران، بەتایبەتی تەندروستی دەرونی کە یەکێکە لە کێشە گەورەکانی کەمپەکە بەهۆی ئەوەی نەخۆشی دەروونی لەم شارەدا زۆر مەحدودو سنوردارە وبەردەوام دکتۆری دەروونی تیا نیە.

لە مانگی شوباتی ئەم سالادا زنجیرەیەک نارەزایەتی ئەنجامدراو دژ بەئیدارەی ئەم کەمپە و داخوازیەکانیان بریتی بوو لە وەلامدانەوەی خیرا بەداواکاریەکانی پەنابەران وە باشکردنی باری ژیان وگوزەرانیان وە ناردنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی دوورگەکە.

٧مارسی ٢٠١٩

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *