حکومەتی کەنەدا چەند داواکاریەکی رێکخراوە پەنابەریەکان قبوڵ دەکات

رۆژانی  ٣٠/٥/٢٠١٩ تا ١/٦/٢٠١٩ لە شاری ڤیکتۆریای کەنەدا  کۆنفرانسێک لە لایەن رێكخراوەی راوێژ كاری بۆ پەنابەران  CCR کە رێكخراوەكە وەكوو چەترێك بۆ هەموو ئەو رێكخراوانەی بەرگری وهاوکاری  لە پەنابەران دەكەن لەبواری جۆراوجۆری لە چەشنی  ئیش و كارو رێنوینی ویارمەتیدانی پەنابەران ، سازدرا.

لەم کۆنفرانسەدا  فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی لە کەنەدا کە لە ساڵی ٢٠٠٤ وە ئەندامی ئەم ڕێكخراوەیە یەکیک بوو له‌ به‌شدار بوانی ئه‌م سمیناره‌..هەروەها  زیاتر لە ٣٠٠ لە هەلسوراو وە نۆێنەری رێکخراوی پەنابەری وئینسانی  وەهاوکات لەنیو کۆنفرانسەکەدا  کەسانێکی سەر بە دەولەت كە پەیوەندیان بە مەسەلەی پەنابەران وە هەیە لە سەروی هەموویانەوە وەزیری كۆچ كۆچبەران لە  بەشداربوانی کۆنفرانسەکە بوون.

لەو كۆنفرانسە دا زیاتر لە ٥٠ سیمنار ، كۆبوونەوەی گشتی وە ۆركشۆپی تێدا رێكخرابوو كە هەر هەموویان لەسەر ئەوەی چۆن بتوانین هاوکارو بەرگریکاربن لە مافەكانی پەنابەران  وەیان بتوانن لە وڵاتانی جیهان بە یارمەتی رێكخراوەكانی دیکە شوێنێكی  ئامن وسەلامەتریان بۆ پەیدا بكەن بەدریژی قسەوباسکرا.. وە كەنەدا لە ئێستادا لە ریز بەندی ئەو ووڵاتانەیە بۆ هێنانی پەنابەران.

شایەنی باسە یەکێک لەخاڵە بە هێزەكانی ئەم كۆنفرانسە ئەوە بوو بۆ یەكەم جار حكومەتی كەنەدا هەندێك داواكاری ڕاستەو خۆی رێكخراوەكانی داکۆیکار لە مافەکانی پەنابەران قبوڵ بكات وەكو ئەوپەنابەرانەی  مناڵەكانیان بە جێماوەو ناونوس نەكراون لە كاتی سەفەری باوك و دایكیان ئێستا دەتوانن بەیەك بگەنەوە لە زووترین كات د وە هەروە هێنانی زیاترین پەنابەران بۆ ساڵی ٢٠٢٠ لە رێگاكانی سپانسۆری تایبەتەوە هەر  بۆ ئەو مەبەستە وەزیری كۆچ و كۆچ بەران بریارە پارەیەكی زیاتر تەرخان بكات بۆ ساڵی داهاتوو بۆ نیشتە جێبوونی پەنابەران لە كەنەدا.

فیدراسیۆنی پەنابەرانی
عێراقی لە کەنەدا

٥/٦/٢٠١٩

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *