6
زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کەمپی مەخمور ئەوانەن کە لە دەست سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەو زوڵم ستەم و چەوساندنەوەو هەڕەشەی گرتن وکوشتنی ڕژێمی هاری دەوڵەتی فاشتی تورکیا هەڵهاتوون لەماڵ و حاڵ وژیانیان هەڵکەنراون وئاوارەبوون. لە ساڵی ١٩٩١ کەوە ڕوویان لە عێراق کردوە و دوای چەندین جێگۆرکێ سەرئەنجام لەسالی ١٩٩٨ لە کەمپی مەخمور لەدامینی چیای قەرەجوغ نیشتەجێکراون وژیانێکی ئوردوگاییان بەسەردا داسەپاوە. ژمارەیان زیاتر لە ١٢ هەزار پەنابەرە کە لە نیویاندا دەیان ژن ومناڵ پیرو پەکەوتەی تێدایە.